سەرەکی » وەرزش » درێسێكی ناوازه‌و پڕمانا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتالیا

درێسێكی ناوازه‌و پڕمانا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتالیا

دواجار و دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر كۆمپانیای پومای سپۆنسه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا درێسه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ ئه‌تزۆری ئاشكرا كرد كه‌ وه‌كو كۆمپانیاكه‌ باسی لێوه‌كردوه‌ له‌سه‌رده‌می رێنیسانس واته‌ هه‌ستانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سیمبول بێت بۆ دۆخی ئێستای هه‌ڵبژارده‌كه‌.
پوما له‌ پێگه‌ی‌ ره‌سمی خۆی ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا درێسه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ ئه‌تزۆری نمایش كردوه‌ كه‌ ره‌نگی سه‌وزێكی تۆخه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ درێسه‌كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ سه‌رده‌می رێنیسانس كه‌ به‌مانای هه‌ستانه‌وه‌ دێت.
پوما ده‌یه‌وێت به‌ جیهان بڵێت هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا له‌ ئێستادا له‌سه‌رده‌می هه‌ستانه‌وه‌ دایه‌ ئه‌مه‌ش دوای شكسته‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ پاڵاوتنی مۆندیال كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئیتاڵیا بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ماوه‌ی‌ 60 ساڵ نه‌یتوانی بگاته‌ مۆندیال.
ئیتاڵیای خاوه‌ن 4 نازناوی مۆندیال ئێستا له‌ قۆناغی هه‌ستانه‌وه‌ دایه‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رۆبێرتۆ مانچینی كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ ئه‌ستێره‌ لاوه‌كان ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژارده‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ شوێنی راسته‌قینه‌ی‌ خۆی له‌ نێو گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا.
ئیتاڵیا دوای شكسته‌ قورسه‌كه‌ به‌شداری له‌ نه‌یشنس لیگ كردو توانی له‌ ئاستی ئه‌ی بمێنێته‌وه‌و له‌ پاڵاوتنی یۆرۆی 2020یش به‌ ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خاوه‌نی 18 خاڵه‌ له‌ 6 یاریداو هه‌ڵبژارده‌كه‌ش نزیكه‌ له‌وه‌ی‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ شوێنی راسته‌قینه‌ی‌ خۆی و پوماش به‌و درێسه‌ به‌ له‌ دۆخی هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌كات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...