سەرەکی » وتار » كۆنگره‌ له‌ غیابی مام جه‌لال دا

كۆنگره‌ له‌ غیابی مام جه‌لال دا

نه‌سرین كورده‌

مام جه‌لال به‌گشتی پێگه‌یه‌كی دیار و به‌هێزی له‌ حوكمڕانی عیراق به‌ گشتی و هه‌رێمی كوردستاندا به‌تایبه‌تی هه‌بوو، چ وه‌ك سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و چ له‌و ئاسته‌ی كه‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان و سه‌ركرده‌ جیهانی و عه‌ره‌بی و ئه‌وروپییه‌كان و چاودێرانی سیاسی و ده‌وروبه‌ر رۆڵی ئه‌ویان به‌رز نرخاندووه‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق ‌و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی.
مام زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ خه‌باتی كردووه‌، تێكۆشاوه‌، فیداكاریی راسته‌قینه‌ی گه‌له‌كه‌ی بووه‌ بۆ خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتمان، سه‌ركرده‌یه‌كی ناوازه‌ و تایبه‌تمه‌ند و لێهاتوو و بلیمه‌ت بوو، هه‌مووان قه‌رزارباری ئه‌وین.
ئه‌و په‌ناگه‌یه‌ك بوو بۆ ژنان، رۆڵی هه‌بوو له‌ به‌هێزكردنی پێگه‌ی ژن و هێنانه‌ پێشه‌وه‌یان، له‌ كاتێكیشدا كه‌ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا بێ‌ جیاوازیی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی سه‌رۆكایه‌تیی بۆ هه‌مووان كردووه‌.
له‌كاتێكدا له‌ یادی دووه‌مین ساڵه‌ی كۆچی دوایی مام جه‌لال-داین ‌و ئه‌و ئه‌و ماڵئاواییه‌شی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بوو نه‌ك ته‌نها بۆ یه‌كێتی، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی كوردستانیان ‌و عیراقییه‌كانیش، چونكه‌ ئه‌و له‌ سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردندا كارێزما و دیپلۆماتكار بووه‌، سه‌ره‌نجی ده‌وروبه‌ری بۆ خۆی كیش كردووه‌، حه‌كیمانه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ و گرفته‌ سیاسی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی كردووه‌ و كاریگه‌ریی هه‌بووه‌ له‌ڕووی ئه‌دای قسه‌كردن و گفتوگۆكردنه‌وه‌.
مامی گه‌وره‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ بوو، كارو خه‌باتی ئه‌و و رێبازه‌كه‌ی بۆ هه‌میشه‌ به‌دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌، خه‌مخۆر و خۆنه‌ویستانه‌ هه‌وڵی داوه‌.
وه‌فاو ئه‌مه‌كداریمان بۆ مام به‌وه‌ ده‌بێت كه‌ یه‌كگرتوو و ته‌بابین و پارێزه‌ری چه‌پكه‌ سیاسه‌تی گوڵه‌كه‌ بین.
ئه‌مه‌ ته‌نها وێستگه‌یه‌ك بوو له‌ ژیانی ئه‌و، ئێستاش كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كاریداین بۆ به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له‌غیابی به‌رێز مام جه‌لالدا جێگه‌ی ئه‌و دیار و خاڵییه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌خوازم كۆنگره‌ی داهاتوو كۆنگره‌یه‌كی شه‌فاف و سه‌ركه‌وتووبێت و كۆنگره‌یه‌كی بێ‌ كه‌موكورتی بێت دووربێت له‌ ده‌ستتێوه‌ردان و دووربێت له‌ ته‌كه‌تولكاری به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و مادی، تێڕوانینمان ته‌نها سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونمان بێت، چونكه‌ هه‌مووان په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌كه‌ی مام-ین، ریزلێنان له‌ خه‌بات و تێكۆشانی مام سه‌ركه‌وتنمانه‌، لێبورده‌یی و یه‌كترقبوڵكردنمان له‌خۆیدا زیندووكردنه‌وه‌ی به‌های رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال-ه‌.
با هه‌مووان له‌م ساڵیاده‌و له‌م ئاماده‌كارییه‌ماندا بۆ چواره‌مین كۆنگره‌، به‌ڵێن نوێ بكه‌ینه‌وه‌ بۆ پاراستنی یه‌كڕیزیی و یه‌كگرتوویی و په‌یمان بده‌ین كه‌ پارێزه‌رو داكۆكیكاری ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ بین كه‌ مام ره‌نج و ماندووبوونی زۆری پێوه‌ كێشان ‌و وه‌ك وه‌فاداریش بۆ مام به‌ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی ساغڵه‌م سه‌ركه‌وتنێكی نوێ بۆ یه‌كێتییه‌كه‌مان تۆماربكه‌ین تاوه‌كو بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ نه‌یارانی یه‌كێتی ئه‌وه‌ نه‌بینن كه‌ مۆمی ته‌مه‌نی یه‌كێتی روو له‌ كوژانه‌وه‌ بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ترەمپ بۆ وای کرد؟

ئارام وەڵەدبەگی زۆر کەس بەسەرسوڕمانەوە لە سیاسەتی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکان ...