سەرەکی » مانشێت » شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ:بایەخی زیاتر بە گەنجان و لاوان بدرێ

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ:بایەخی زیاتر بە گەنجان و لاوان بدرێ

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی‌و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر لەپێشوازیی سكرتاریەتی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان، رایدەگەیەنێت: هەمیشە لاوان شادەماری خەبات‌و قوربانیدان بوون لەنێو (ی.ن.ك)داو پێشەنگ‌و بەشداری راستەقینە بوون لەبڕیارەكاندا، بۆیە دەبێ بایەخی زیاتریان پێبدرێ‌و دەرفەتی گونجاویان بۆ بڕەخسێنرێت بۆ بەشداری زیاترو كاركردنی چالاكانەتر لەسێكتەرە جیاوازەكاندا.
لەدیدارەكەدا، گفتوگۆكرا لەبارەی كاری رێكخراوەیی‌و دۆخی رێكخراوی ئازادیی لاوان‌و هەنگاوەكانی رێكخراوەكە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی ناوخۆیی‌و هەوڵەكان بەئاراستەی نوێكردنەوەی هەیكەل‌و چۆنیەتی كاری رێكخراوەیی‌و خزمەتكردنی زیاتر بەلاوان. لەوڕووەشەوە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، باسی لەگرنگیی رۆڵی گەنجان لەكۆمەڵگەدا كردو دووپاتیكردەوە كە بەدرێژایی مێژوو، گەنجان رۆڵی گەورەو گرنگیان بینیوە لەخزمەتكردنی كۆمەڵگەدا، بۆیە پێویستەو دەبێت بایەخی زیاتریان پێبدرێ، بۆ ئەوەش سكرتاریەتی رێكخراوی ئازادیی لاوانی راسپارد بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوە هاوپیشەكانیان كاربكەن بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی زیاتر بۆ لاوان‌و رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ پێشخستنی تواناكانیان، بۆ ئەوەش هاوكاری‌و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپاتكردنەوە.
دۆخی ناوخۆی یەكێتی‌و ئەنجامدانی كۆنگرەو گۆڕانكاری‌و دواپێشهاتەكان، بەشێكی تری دیدارەكە بوو و دیدو بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا.
لەكۆتاییشدا، لەپای هاوكاری‌و پشتیوانییە بەردەوامەكانی بۆ رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان، قەڵغانی رێزلێنانی رێكخراوەكە بە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، بەخشرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...