سەرەکی » وەرزش » مۆرای ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ گراندسلام

مۆرای ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ گراندسلام

دوای هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌ دۆزه‌خی پێكان به‌ براوه‌یی ئه‌ندی مۆرای ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ریتانیا سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو دوای دابڕانێكی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی گراندسلام.
مۆرای له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك پێكانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك و ئه‌نجامدانی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك وازهێنانی یه‌كجاره‌كی راگه‌یاند به‌ڵام دوای باشبوونی ته‌ندروستی ورده‌ ورده‌ ده‌ستی كردۆته‌وه‌ به‌ یاریكردن و به‌هێواشی كارده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی توانا جه‌سته‌ییه‌كه‌ی.
مۆرای دوای زنجیره‌یه‌ك به‌شداری كردن له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كان توانی ریزبه‌ندیه‌كه‌ی‌ له‌ 503ی جیهانه‌وه‌ بگه‌یه‌نێته‌ 289 و دوای بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م یاریش له‌ ماسته‌رزی شه‌نگهای چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ریزبه‌ندیه‌كه‌ی‌ باشتر بێت.
دوای باشبوونی دۆخیشی رێكخه‌رانی گراندسلامی ئوسترالیا رایانگه‌یاند مۆرای ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان كه‌ مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌شداریكردنه‌كه‌شی به‌ جۆرێك ده‌بێت كه‌ به‌شداری تیروپشكه‌كه‌ ده‌كات و گوێش به‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌ی‌ نادرێت به‌ واتایه‌كی تر مۆرای وه‌كو یاریزانه‌كانی پێشه‌وه‌ی‌ ریزبه‌ندی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
مۆرای پێشتر 5 جار سه‌ركه‌وتووه‌ بۆ یاری كۆتایی گراندسلامی ئوسترالیا كه‌ دواینیان 2016 بووه‌ به‌ڵام به‌خت یاوه‌ری نه‌بووه‌ كه‌ 4 جار به‌ نۆڤاك جۆكۆڤیچ دۆڕاوه‌و جارێكیش به‌ رۆجێر فێدره‌ر دۆڕاوه‌.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین مۆرای له‌ ژیانی وه‌رزشی خاوه‌نی 45 نازناوی پاڵه‌وانێتی و 2 میدالی ئاڵتونی ئۆڵۆمپیاده‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...