سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ » فریای گونده‌كانی خورماتوو و داقوق بكه‌ونپەڕە 2

فریای گونده‌كانی خورماتوو و داقوق بكه‌ون

ئێستا له‌ سنوری قه‌زاكانی داقوق و خورماتوو ئه‌م گونده‌ كوردیانه‌ وه‌ك له‌پی ده‌ست خاڵین و هه‌ندێك گوندی دیكه‌ش تاپۆی كوردیان هه‌یه‌ و عه‌ره‌بیان تیایه‌. ئەو گوندانەیش بریتین لە:
قه‌زای داقوق :
1- جینگڵاوه‌، ٢- ئاوای فه‌ریق، 3- تۆپزاوه‌، 4- عه‌لی سه‌رای، 5- عه‌ره‌ب كۆی، 6- عه‌لوه‌ی پاشا، ٧_ شوكر جه‌یران، 8- شه‌شه‌كان، 9_ته‌په‌ی دووسه‌ر، 10- سه‌ی حوسێن، ١١_ سه‌ی عه‌باس، ١٢- سه‌ی نیعمه‌ت، ١٣- شالیار، 14- هاواری گه‌رمیان، ١٥_ رزگاری، ١٦- زه‌نقڕ یه‌ك دووماڵی تیا ماوه‌، ١٧- سنور ١٨_ عه‌بدوڵا غانم، 19- عه‌نانه‌، 20- ته‌لمه‌غار، 21- مه‌تاره‌ .
قه‌زای خورماتوو
1- پاره‌ پاره‌، 2- خدر وه‌لی، ٣_ شۆراو، 4- په‌ڵكانه‌ی سه‌یده‌كان، 5- په‌ڵكانه‌ی سه‌رحه‌د، 6- په‌ڵكانه‌ی سالم، ٧_ غه‌ڕه‌، 8- قوڕیچای نه‌هره‌وان، ٩- قوڕیچای گه‌وره‌، 10- به‌له‌گه‌ی بچوك .
دیاره‌ شوێن و ناوچه‌كانی تری ده‌شتی نه‌ینه‌وا و سنوری دوبز و خانه‌قین باشتر نین خه‌راپتر نه‌بن .
پێش ریفراندۆم ئێمه‌ له‌ زۆربه‌ی ئه‌و گوندانه‌ چالاكی رۆشنبیری و هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و كاری رێكخراوه‌یی خۆبه‌خشانه‌مان كردووه‌، ته‌نانه‌ت داعشیش سه‌ره‌ڕای داگیركردنی هه‌ندێكیان، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی چۆڵبكات، به‌شێك له‌ گونده‌كانیش خۆیان هێزی خۆ پارێزیان دروستكردبوو، ئێستا ته‌واوی ئه‌و گوندانه‌ چۆڵن .
ئه‌و گوندانه‌ كه‌ ناوم هێناون سه‌دان ساڵه‌ ئاوه‌دانن و به‌ تاپۆ زه‌وی و زاری تاڵه‌بانی و داودی و كاكه‌یی و زه‌نگه‌نه‌و و كوردی دیكه‌ن و له‌ سه‌رده‌می به‌عس و ئه‌نفال و پێشتریشا به‌شێكیان به‌ زۆر له‌ كورد سه‌ندرابوون بۆ عه‌ره‌ب، له‌ دوای 200 ه‌وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ خۆشیه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان، به‌ڵام له‌ 2017 به‌ دواوه‌ خه‌ریكه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ده‌ست ده‌چن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌مگوندانه‌ به‌لای كه‌مه‌وه‌ وا دابنه‌ین 20 خێزانی تیابووه‌، ئه‌وا به‌ گشتی 600 خێزان زیاتر ده‌كات خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر خێزانێكیش وا دانه‌ین 5 كه‌سن، كه‌واته‌به‌ گشتی 3000كه‌س له‌و گوندانه‌ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر كراون، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكا زۆربه‌ی ئه‌و گوندانه‌ له‌ ڕووی خۆ بژێویه‌وه‌ پشتیان به‌ خۆیان به‌ستبوو، لێ‌ ئێستا له‌ دۆخێكی تردان.

 353 جار بینراوە