سەرەکی » ئابووری » عیراق چوار تریلیۆن دینار بۆ یەكەی نیشتەجێكردن قەرز دەكات

عیراق چوار تریلیۆن دینار بۆ یەكەی نیشتەجێكردن قەرز دەكات

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، ئەنجومەنی وەزیران 4 ترلیۆن دینار قەرزی لە 3 بانكی حكومی وەرگرتووە، بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێكردن‌و چارەسەركردنی ئەو زیادەڕۆییانەی لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق بەدی دەكرێت.
(سوهام عوقەیلی) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران 4 ترلیۆن دیناری لە بانكی رەشید‌و رافیدەین‌و بازرگانی قەرزكردووە بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێكردن لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق‌و وەرگرتنی ئەو قەرزەش بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێكردن‌و دەستەبەركردنی شوێنێكی گونجاوە بۆ ئەو خێزانە هەژارانەی كە بە زیادەڕۆیی خانووییان دروستكردووە.
ئەو پەرلەمانتارە روونیكردەوە، ئەو پارەیە تەرخان دەكرێت بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێكردن لەسەرانسەری عیراق نەك پارێزگایەكی دیاریكراو، پرۆسەكەش بەپلان دەبێت‌و بەشێوەیەكی خێرا ئەنجام دەدرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*