سەرەکی » هەواڵ » سەعدی پیرە: پشتیوانیی گەلی كوردستان

سەعدی پیرە: پشتیوانیی گەلی كوردستان

دوێنێ، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكان، پێشوازیكرد لەوەفدێكی باڵیۆزخانەی سوید بەسەرۆكایەتیی لێنارد لینەر ‏‎جێگری باڵیۆز‌و هاوڕێیەتیی كریستۆفەر بێرنەت بەرپرسی sida بۆ هاوكاری مرۆیی لەباڵیۆزخانە‌و بۆتان ساڵح كارگێڕو یاریدەدەری تایبەتی كونسوڵی سوید لەهەرێمی كوردستان‌و تەئكیدیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان كردەوە.
سەعدی پیرە، لەپاڵ سوپاسگوزاریی بۆ هەڵوێستی گەل‌و حكومەت‌و پەرلەمانی سوید، كە هەمیشە پشتیوانی گەلی كوردستان بوون، داواشیلێكردن «لەسەر ئاستی ئەوروپا هەوڵەكانتان چڕبكەنەوە بۆ پشتیوانیكردنی گەلی كوردستان بەتایبەت لەڕۆژئاواو پێشكەشكردنی هاوكاریی مرۆیی بەئاوارەكان و راگرتنی شەڕ».
وەفدی باڵیۆزخانەی سویدیش، تەئكیدیان لەبەهێزتركردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كوردو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردەوەو رۆڵی یەكێتی-شیان بەگرنگ زانی بەهۆی ئەو پەیوەندییە لەمێژینەیەی لەگەڵ سۆسیال دیموكراتەكانی ئەوروپاو سوید هەیانە. ئەوەشیان خستەڕوو كە حكومەتی وڵاتەكەیان بڕی 10 ملیۆن یۆرۆیان وەك كۆمەكی مرۆیی پێشكەش بەڕەوشی خزمەتگوزاریی رۆژئاوای كوردستان دەكات، هەروەك لەسەر ئاستی پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپاش هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ پشتیوانیی گەلی كوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*