سەرەکی » ئابووری » عیراق 107 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

عیراق 107 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، لە مانگی رابردوودا نزیكەی 107 ملیۆن بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە‌و كۆی داهاتەكەشی 6 ملیار‌و 107 ملیۆن دۆلار بووە. بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق، لەمانگی تشرینی یەكەمدا 106 ملیۆن‌و 859 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە، كە رۆژانە دەكاتە 3 ملیۆن‌و 447 هەزار بەرمیل.
بەجۆرێك لە بەندەرەكانی باشووری عیراقەوە 3 ملیۆن‌و 340 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە، كە بەراورد بەمانگی ئەیلول كەمیكردووە، هەروەها لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوكەوە 83 هەزار بەرمیل هەناردەی بەدەری جەیهانی توركیا كراوە، لە كێڵگەی گەیارەشەوە 14 هەزار بەرمیل هەناردەكراوە‌و رۆژانەش 10 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی ئوردن كراوە. وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت 57 دۆلار‌و 153 سەنت بووە‌و كۆی داهاتی نەوتیش بۆ مانگی رابردوو 6 ملیار‌و 107 ملیۆن‌و 315 هەزار دۆلار بووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*