سەرەکی » هەواڵ » هەرێم دۆخی عیراق تاوتوێ دەكات

سەرۆك كۆمار لە هەولێرە و بەشداریی لە كۆبوونەوەكەدا دەكات

هەرێم دۆخی عیراق تاوتوێ دەكات

ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ حكومەت و پەرلەمان و لایەنەكاندا كۆدەبێتەوە

دوێنێ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق گەیشتە هەرێمی كوردستان و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و لایەنەكاندا كۆببێتەوە.
بڕیارە سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ سێشەممە بەشداریی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا بكات.
لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و پەرلەمان و حکومەتی هەرێم، ئامادە دەبن و سەرۆك كۆمار لەبارەی گۆڕانكارییەكانی عیراقەوە وتارێك پێشكەش دەكات. باسیش لە هەمواركردنەوەی دەستوور و خۆپیشاندانەكان و هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ لایەنەكانی هەرێم دەكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان لەو كۆبوونەوەیەدا سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان لەسەر هەمواركردنەوەی دەستوور و ئامادەكارییەكانی كوردستان بۆ ئەو گۆڕانكارییە پێشنیار و بڕیاری خۆیان ئامادە دەكەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*