سەرەکی » وتار » رەهبەر سەید برایم » جان(هۆمەر شێخ مووس)

خەندەی خەبات

جان(هۆمەر شێخ مووس)

هۆمەر شێخ مووس لە ساڵانی 1979-1981 وەك كارگێڕی م. س (ی. ن. ك) كاروباری ڕۆژانەی مەكتەب سیاسی بەڕێوەدەبرد، جا كە گەڕابۆوە لە ئەوروپا، پووتێكی جوان و سەربەخوری لەپێ بوو. جا هاتە لقی سێی (ی. ن. ك) لە (زەڵێ) زستان بوو، پێشمەرگە هەموو پێڵاوی لاستیك و قوڕاوی بوو، خۆی بەبارەگادا دەكرد، هۆمەر شێخ مووس كە رۆیشت، پڵاوەكەی لەوناوە كەوتبوو، بەقوڕ بوو بوو، گوتی دەزانن ئێوە حورمەتی پێڵاو ناگرن. هۆمەر شێخ مووس خەڵكی(عاموودە)ی ڕۆژئاوای كوردستان بوو، بەڵام سۆرانییەكی هێندە جوانی دەزانی (جان)ی زۆر بەكاردەهێنا، بۆیە بە(جان) ناوی دەهات مەبەست لەهۆمەر شێخ مووس بوو، كەم پێشمەرگە دەیزانی هۆمەر شێخ مووس خەڵكی عیراق نییە، وایاندەزانی خەڵكی دەشتی كۆیەو دەشتی هەولێرو گوندی (گۆزەپانكە)یە!. هەم تێكەڵاوو كۆمەڵایەتی بوو، چەندان برادەری سۆرانی هەبوو جارێك بەبادینی قسەی دەكرد لەگەڵ یەكێك، پێشمەرگەیەك گوێی لێبوو گوتی چما كاك هۆمەر بادینی دەزانی لەكاتێكدا چەند زمانی زیندووی جیهانی دەزانی! نەیاندەزانی لەڕاستیدا خۆی بادینییە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*