سەرەکی » وەرزش » وه‌رزی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانان كۆتایی پێهێنا

ئاشلی بارتی

وه‌رزی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانان كۆتایی پێهێنا

ئاشلی بارتی ئوسترالی ئه‌م وه‌رزه‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی كچانی له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كۆتایی پێهێنا ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ توانی بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ژیانی وه‌رزشی دوا پاڵه‌وانێتی وه‌رزی برده‌وه‌.
بارتی ته‌مه‌ن 23 ساڵ ئه‌مساڵ باشترین وه‌رزشی له‌ ژیانی وه‌رزشی به‌رێ كرد و توانی له‌ یاری كۆتایی دوا پاڵه‌وانێـی وه‌رز كه‌ له‌ شین زین به‌ڕێوه‌چوو له‌ سڤیتۆلینای پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو بباته‌وه‌.
بارتی ئه‌م وه‌رزه‌ توانی 4 نازناو بباته‌وه‌ كه‌ دیارترینیان گراندسلامی رۆلان گارۆس بوو دواینیشیان له‌ شین زین بوو.
بارتی له‌م وه‌رزه‌ 7851 خاڵی كۆكرده‌وه‌و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ به‌ جیاوازی 1911 خاڵ پێش كارۆلینا پلیسكۆڤای چیكی كه‌وت و نایۆمی ئۆساكای ژاپۆنیش دابه‌زی بۆ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی كه‌ سه‌ره‌ای وه‌رز له‌ پێشه‌نگی بوو.
دوای دوا پاڵه‌وانێتیش سڤیتۆلینا 2 پله‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌و چووه‌ته‌ پله‌ی شه‌شه‌م و پیترا كڤیتۆڤاش دابه‌زیوه‌ بۆ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*