سەرەکی » مانشێت » ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئێران بەرزبۆوە

ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئێران بەرزبۆوە

ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی كە شەش پارێزگای ئێرانی هەژاند لەبەرزبوونەوەدایە و بەگوێرە سەرچاوەكان تائێستا شەش كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو ئامارەی كە راگەیاندنە رەسمییەكانی ئێران بڵاویانكردوەتەوە، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە كە هەریەكە لە پارێزگاكانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی گرتووەتەوە وەك (ئەردەبیل، گیلان، ئازەربایجانی خۆرئاوا، زەنجان و قەزوین) نزیكەی 312 كەس برینداربوون كە برینی 12 كەسیان سەختە و لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.
هەروەك ئاماژەش دراوە بەوەی كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە شەش كەس گیانیان لە دەستداوە و زیان بەر 370 گوندی سەر بەو شارانە كەوتووە و لە گوندی ورنكش نزیكەی 30 ماڵ بەتەواوەتی وێران بوون.
سەرچاوەكانی كەشناسیی ئەو وڵاتە گوڕی بوومەلەرزەكەی بە 5.9 پلە بەپێوەری رێكختەر دەسینیشان كردووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*