سەرەکی » هەواڵ » ״چەسپاندنی سەقامگیریی״

״چەسپاندنی سەقامگیریی״

دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە هاوڕێیەتیی جێگرانی سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و چەند سەرکردەیەکی دیکەی عیراقدا، كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا جەخت لە «چەسپاندنی سەقامگیریی وڵات و دەستەبەركردنی ژیانێكی باشتر بۆ گشت گەلی عیراق»، كرایەوە.
هەر لە كۆبوونەوەكاندا پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم و دۆخی عیراق و خۆپیشاندانەكان و پرسی هەمواركردنەوەی دەستوور تاوتوێكران. سەرۆكی هەرێم دووپاتیكردەوە «دەستوور خۆی نا، بەڵكو جێبەجێنەكردنی دەستوور كێشەیە و هەر هەموار و گۆڕانكارییەكیش لە دەستووردا، دەبێ لە بەرژەوەندیی عیراق و لەپێناوی ئارامی و سەقامگیریی وڵاتدا بێت و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و تەواوی پێكهاتەكانی عیراق بەگشتی بپارێزێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*