سەرەکی » هەواڵ » كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەستیپێكرد

كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەستیپێكرد

״كۆنگرە لە كاتی خۆیدا دەگیرێت״

لێپرسراوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكیددەكەنەوە «چوارەمین كۆنگرە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا دەگیرێت»، بۆ ئەو مەبەستەش دوێنێ كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەستیپێكرد و ماوەی چەند رۆژێك دەخایەنێت.
دوێنێ لە سنووری مەڵبەندەكانی (كەركوك، شارەزوور، كۆیە، شەنگال، دهۆك، گەرمیان)، كۆنفرانسی كۆمیتەكان بەڕێوەچوو، بڕیاریشە ئەمڕۆ یەكشەممە لە سنووری مەڵبەندەكانی (سلێمانی، سۆران، هەولێر، بەغدا، خانەقین)، كۆنفرانسی كۆمیتەكان بەڕێوەبچێت.
هەردوێنێ رزگار عەلی سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی چوارەمین كۆنگرەی ی.ن.ك، رایگەیاند: پڕۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكان گوڕوتینێكی زیاتر بە نوێبوونەوەی یەكێتی دەبەخشێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*