سەرەکی » وەرزش » ئه‌بیدال: له‌ گفتوگۆ داین بۆ نوێكردنه‌وه‌ی‌ بۆندی مێسی و فاتی

ئه‌بیدال: له‌ گفتوگۆ داین بۆ نوێكردنه‌وه‌ی‌ بۆندی مێسی و فاتی

ئیریك ئه‌بیداڵی سكرتێری هونه‌ری یانه‌ی‌ بارسێلۆنا دوپاتی كرده‌وه‌ كه‌ گفتوگۆیان ده‌ست پێكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆندی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌و كاپتنی یانه‌كه‌ نوێ بكه‌نه‌وه‌.
ئه‌بیدال له‌ لێدوانێكی سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی مێسی وتی: ئیداره‌ی یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مێسی گفتوگۆ ده‌كه‌ن، نازانم كه‌ به‌م زووانه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌نجام یان نا، چونكه‌ بڕیاره‌كه‌ به‌ده‌ستی مێسی و نوێنه‌ره‌كانیه‌تی، به‌ڵام لای ئێمه‌ گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ به‌ زووترین كات كۆتایی پێ بهێنین.
وتیشی: هێشتا هیچ شتێك كۆتایی نه‌هاتوه‌ و ئه‌گه‌ر شته‌كان كۆتایی هات ئه‌وا رایده‌گه‌یه‌نین به‌ڵام گه‌شبینین و هه‌موو شتێك به‌ باشی ده‌ڕوات.
سه‌باره‌ت به‌ بۆندی فاتیش وتی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی و خێزانه‌كه‌ی‌ قسه‌ ده‌كه‌ین، ئه‌و یاریزانێكی لاوه‌و پێویسته‌ پارێزگاری لێ بكه‌ین، ئه‌و به‌رده‌وامه‌ له‌ راهێنان و كاركردن و ل داهاتوو هه‌لی یاریكردنی زیاتری پێده‌درێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*