سەرەکی » ئابووری » ته‌نها ئه‌م شوێنانه‌ كاره‌بای به‌رده‌وامیان ده‌بێت

ته‌نها ئه‌م شوێنانه‌ كاره‌بای به‌رده‌وامیان ده‌بێت

له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌فه‌رمانی وه‌زاری ژماره‌ (341) بڕیاریدا به‌بڕینی كاره‌بای به‌رده‌وام ته‌نیا به‌ پێدانی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ (نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان و پڕۆژه‌كانی ئاو و فڕۆكه‌خانه‌كان و بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی و گرتوخانه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌كان)، له‌فه‌رمانه‌ وه‌زارییه‌كه‌شدا هاتووه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌با به‌رپرس ده‌بن له‌ هه‌بوونی هه‌ر كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وام و ئه‌و شوێنانه‌ی ناویان له ‌فه‌رمانه‌ وه‌زارییه‌كه‌دا نه‌هاتووه‌ ده‌بێت به‌زووترین كات كاره‌بای به‌رده‌وامیان ببڕدرێن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*