سەرەکی » زانست » فرمێسكی خوێنین چیە؟

فرمێسكی خوێنین چیە؟

ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا

یەكێك لە حاڵەتە تەندروستییە دەگمەنەكان (فرمێسكی خوێنین)ە كە ناوە زانستیەكەی پێی دەوترێت (Hemolacria).
ڕەنگە زۆرێكمان پێمانوابێت كە فرمێسكی خوێنین دیاردەیەكی خەیاڵییە، بەڵام لەڕاستیدا دیاردەیەكی ڕاستییەو لە ڕووی زانستی پزیشكیەوە پێی دەوترێت (هیمۆلاكرایا)
یەكێك لە نیشانە باوەكانی ئەم حاڵەتە مرۆڤە كە دووچاری دیاردەیەك دەبێت ئەویش بڕێك (كەم تا زۆر ) خوێن لەگەڵ فرمێسكی تێكەڵ دەبێت و بەمەش ڕەنگی فرمێسكی دەگۆڕیت لە نێوان پەمەیی كاڵ بۆ سووری خوێنیی .
زۆربەی جار ئەو كەسەی دووچاری ئەم حاڵەتە دەبێت، هۆكارەكەی بوونی كێشەیەكی تەندروستیی ترە لەوانەش :
یەكەم: گۆڕانكاری لە ناكاو لە هۆڕمۆنەكانی جەستە
دووەم: لەو ژنانەدا دروست دەبێت كە كێشەی سووڕی مانگانەیان هەیە
سێیەم: بوونی هەوكردنی زۆر لە ناوچەكانی گوێ و لووت و چاو بە تایبەتیش گیرفانە هەوایەكانی لووت.
چوارەم: هەوكردنی پێلوی چاوەكان
پێنجەم: زەبر بەركەوتنی لە ناكاو وەك: كەوتن و ڕووداوەكانی ئۆتۆمبیل و…. هتد.
شەشەم: گیرانی ڕێڕەوەی دەرچوونی فرمێسك لە چاوەكاندا
حەوتەم: بەرزبوونەوەی لەناكاوی پەستانی خوێن
هەشتەم: كێشەی تەندروستی لە خوێن وەك نەخۆشی هیمۆفیلیا
نۆیەم: بوونی گرێیی شیرپەنجەیی
دەیەم: شێرپەنجەی پێست
پێوستە بوترێت: بەگشتیی ئەم حاڵەتە بە دەگمەن ڕوودەدات و هەندێكجار هیچ هۆكارێك لەوانەی سەرەوە لە نەخۆشەكەدا نابینرێت بۆیە پێوستە پشكنینی زیاتری بۆ بكرێت

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*