سەرەکی » مانشێت » سەرۆكی حكومەت: چاكسازیی بەردەوامە و تەواوی كەرتەكان دەگرێتەوە

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای چاكسازیی پەسەند كرد

سەرۆكی حكومەت: چاكسازیی بەردەوامە و تەواوی كەرتەكان دەگرێتەوە

پڕۆژەیاسای چاكسازیی لە داهاتوویەكی نزیكدا دەنێردرێتەوە پەرلەمان

دوێنێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت ‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبۆوە‌و تاوتوێی چەند پرسێكی كرد لە گرنگترینیان پڕۆژەیاسای چاكسازی، كە بەكۆی دەنگ پەسەندكرا.
لەكۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ كرا دەربارەی رەشنووسی پڕۆژەیاسای چاكسازی لەخانەنشین‌و مووچەو دەرماڵەو بەخشین‌و ئیمتیازاتەكانی دیكە لەهەرێمی كوردستان، كە بەشێكە لەبەرنامەی گشتگیریی چاكسازیی لەچوارچێوەی كارنامەی كابینەی حكومەتدا. لەوبارەیەشەوە سەرۆكی حكومەت رایگەیاند: چاكسازیی، پرۆسەیەكی بەردەوامەو لەهەنگاوەكانی داهاتوودا گشت كەرتەكان دەگرێتەوە، وتیشی: لەسەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم، بەڵێنماندابوو ئەم پڕۆژەیاسایە بنێرین بۆ پەرلەمان، كە پڕۆژەی هەموو لایەنە بەشدارەكانی حكومەتەو لەپێناوی بەرژەوەندیی گشتی‌و دادپەروەرییدایەو بەدڵنیاییشەوە خەڵكی شایستە، مافەكانیان پارێزراو دەبێت.
دوای گفتوگۆی چڕو فراوان لەسەر یەك بەیەكی بڕگەكانی پڕۆژەیاساكەو دوای جێگیركردنی چەندین گۆڕانكاریی، ئەنجومەنی وەزیران بەكۆی دەنگ، پڕۆژەیاساكەی پەسەندكردو بڕیاریشە لەداهاتوویەكی زۆر نزیكدا بینێرێتەوە پەرلەمانی كوردستان.

print

 117 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*