یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشكی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیای راكێشا كه ئه‌ركی بارسێلۆنای پاڵه‌وانی 3 وه‌رزی رابردووی پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌هه‌مووان قورستره.
بارسا له قۆناغی 16 روبه‌ڕوی یانه‌ی سێلتاڤیگۆ ده‌بێته‌وه كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه توانی له ناو كامپ ن‌و به خاڵێك بێته ده‌ره‌وه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رزی رابردوو توانی ماڵئاوایی به ریاڵ مه‌درید بكات و وه‌رزی پێشوتریش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی كرده ده‌ره‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به‌دیاری كراوی له‌سه‌رده‌می لویس ئینریكی سێلتاڤیگۆ سه‌ركه‌وتووترین یانه بووه به‌رامبه‌ر بارسا كه توانیویه‌تی 10 خاڵ له بارسا بسه‌نێت، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ركابه‌رێكی به‌هێزیش بێت بۆ بارسا، به‌ڵام یاری چون له یاریگای ئه‌و یانه‌یه ده‌بێت و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له یاریگای بارسا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌سوودی یانه كهتهلۆنیهكهیه.
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش له قۆناغی 16 ئه‌ركی ئاسان ده‌بێت كه روبه‌ڕی یانه‌ی نۆمانسیا ده‌بێته‌وه كه یه‌كێك نییه له یانه‌كانی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا.
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش ئه‌ركی ئاسانه‌و ئه‌ویش به‌رامبه‌ر به یانه‌ی سپۆرتیۆ لیێدا ده‌بێته‌وه‌و ڤالانسیای دووه‌می ریزبه‌ندی خولی ئیسپانیاش به‌رامبه‌ر به یانه‌ی لاس پالماس یاری ده‌كات.
ماوه‌ته‌وه بڵێین یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه سه‌ره‌تای مانگی 1ی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چن.
172 جار بینراوە