سەرەکی » راپۆرت » مۆسکۆ، قەرەباڵغترین شاری روسیاپەڕە 3

مۆسکۆ، قەرەباڵغترین شاری روسیا

‌ئا: ژێنەر بەختیار

شاری مۆسکۆ کە دەکاتە پایتەختی وڵاتی فیدڕاڵی ڕوسیا یەکێکە لە گەورەترین شار لە وڵاتانی ئەوروپا لەڕووی دانیشتوانەوە کە دەگاتە نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس، مۆسکۆ لە ڕوسیادا جێگەی سەرەکی سیاسەت، ئابوری، کلتور، زانستە لە ڕوسیا و ئەوروپادا، لە ئێستادا گرانترین شاری جیهانە لە ڕیزبەندی نۆهەمیندا بەهۆی بوونی ئابوورییەکی بەهێزەوە. کۆنترین بەڵگە لەسەر ئەو مرۆڤانەی کە لەم ناوچەیەی کە ئێستا مۆسکۆیە ژیاون دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەردین کە ئەو کاتە ڕوبارێک هەبوو، لە سەدەی ٩دا هۆزی سڵاڤیکییەکان کۆچیان کردووە بۆ ئەم ناوچەیە و هەتاکوو سەدەی ١١.
لەسەردەمی یەکێتی سۆڤیەت لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ڕووسی لە ١٩١٧دا لەترسی داگیرکەران پایتەخت لە سانت پیتسبۆرگەوە گۆڕا بۆ مۆسکۆ، لەجەنگی جیهانی دووەمدا لیژنەی سۆڤیەت بۆ بەرگریکردن و هێزی سەربازی سوری روسی لە مۆسکۆ دانرا، لە ساڵی ١٩٤١ نزیکەی ١٦٠،٠٠٠ هاوڵاتی ڕوسی وەکو خۆبەخش بەشداری هێزی سەربازیان کرد. کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٤١دا هێزەکانی ئەڵمانیا لە ڕوسیا شکێندران و بەرەو شەری مۆسکۆ بەڕیکران. لەکاتی جەنگی جیهانی دووەمدا شاری مۆسکۆ زەرەرێکی زۆری پێ گەشت، چەندەها کارگە خاپوورکران، شارەکە تەمێکی جەنگ دایپۆشیبوو، زۆرینەی بینا و خانووەکان ڕوخابوون، لە هێزی سەربازی رووسیدا ٦٥٠،٠٠٠ سەرباز و لە هێزی ئەڵمانیدا ٢٤٨،٠٠٠ سەرباز لەناوچوون.
لەدوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت شاری مۆسکۆ هەر وەکو پایتەخت مایەوە و لەساڵی ١٩٩١دا شێوازی حکومڕانی گۆڕدرا و لە یەکێتی سۆڤیەتی ڕوسیاوە گۆڕدرا بۆ ڕوسیای فیدڕاڵی، لەم کاتەوە ماڕکێتینی ئابوری سەریهەڵدا و بووە مەرکەزی دروستکردنی چەکی تەقەمەنی و چەکی کیمیاوی، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠٠٠دا شاری مۆسکۆ گۆڕانکاری زۆری بەخۆیەوە بینی، دانیشتوانەکەی لە نۆ ملیۆنەوە بۆ دە ملیۆن زیادی کرد، لە دیسەمبەری ٢٠٠٢دا یەکەمین میترۆ لەشاری مۆسکۆ کرایەوە کە بەیەکەمین میترۆ دادەنرێت لەدوای حکومرانی یەکێتی سۆڤیەتەوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٤دا (گاردن ڕینگ) تەواوکرا کە بە یەکێک لەدرێژترین ڕێگای دەرەکی دادەنرێت کە شاری مۆسکۆ ئەبەستێتەوە بەکۆتا شارەکانی تر. زۆربەی بینا و کەنیسە مێژوویەکان کە لە بەشی سنووری ئەوکاتەی ستالین بوون لەلایەن حکومەتی نوێی فیدڕاڵییەوە نوێ کرانەوە. لەدوای ساڵانی ٢٠١٠وە شاری مۆسکۆ چەندین بۆنەی جۆراوجۆری تیادە کراوە یەکێک لەوانە (مایا ئولیتسا واتە شەقامی من)، گرنگیدان بەشەقام و میترۆکان کە لەساڵی ٢٠١٦دا شاری مۆسکۆ بە یەکێک لە باشترین شارەکانی ئەوروپا دانرا بۆ مەبەستی گواستنەوە.
لەڕووی ئاینەوە ئاینی کریستیانی دەستی گرتووە بەسەر بەشی زۆرینەی شارەکە کە بەناوبانگترین کەنیسەی ئارپۆدۆکسی ڕوسیایە، مۆسکۆ پایتەختی ئاینی کریستیانی ئارپۆدۆکسی ڕۆژئاواییە کە بۆتە بەشێکی گەورەی ئاینی شارەکە، هەروەها بێجگە لە ئاینی کریستیانی ئاینەکانی تریش پەیڕەو دەکرێت لەوانە: بوزا، کاپۆلیک،یەهود،یەزید،ئیسلام،یەهود.
یەکێک لەو بەشانەی کە ڕۆڵێکی دیاری هەیە لە شاری مۆسکۆ بەشی بیناسازییە، یەکێک لە هەرە بینا بەناوبانگەکان کەنیسەی پیرۆزی سانت باسیلە کە دەکەوێتە سەنتەری بەشی مۆسکۆ و بۆتە سومبولی شارەکە، شێوازی خانووەکان لە سەدەی هەژدەمینەوە وەکو خۆی ماوەتەوە کە زۆربەیان لەداری سنەوبەر دروستکراون. پارک و باخچەکان بەشێوەیەکی زۆر ناوازە ڕازاوەتەوە کە نزیکەی ٩٦ پارک و ١٨ گاردن بوونی هەیە کە ئەمەش وایکردووە شارەکە بەشێوەیەکی گشتی سەوز دەربکەوێت. گۆرکی پارک لەساڵی ١٩٢٨ دروستکراوە یەکێکە لە ناوازەترین پارکەکان، ئیزمایلۆڤسکی پارک و کۆسۆلینکی پارک و چەندین پارکی تریش بونەتە سیمای جوانی شارەکە.
پەروەردە لەشاری مۆسکۆ پایەیەکی زۆر بەرزی هەیە، نزیکەی ١،٦٩٦ قوتابخانە هەیە لەگەڵ ٦٠ زانکۆی حکومی کە گەورەترینیان زانکۆی حکومی مۆسکۆیە لەساڵی ١٧٥٥ دۆزراوەتەوە کە بەرزترین بینای زانکۆیە لە ناوچەکە، زانکۆی حکومی مۆسکۆ ساڵانە ٣٠،٠٠٠ خوێندکاری بەکالیریۆس و ٧،٠٠٠ خوێندکاری ماستەری هەیە و لە زانکۆکەدا زیاتر لە ٢٩ فاکوڵتی و ٤٥٠ بەشی خوێندنی تێدایە، لەکتێبخانەی زانکۆکەدا زیاتر لە نۆ ملیۆن کتێبی تێدایە. بێجگە لەمانەش ساڵانە ١١،٠٠٠ خوێندکاری نێودەوڵەتی لە هەموو جیهانەوە دێنە ئەم زانکۆیە بۆ خوێندی زمانی ڕووسی.
مۆزەخانەی تریتاکۆڤ مۆزەخانەیەکی هونەری مێژووییە کە دۆزراوەتەوە لەلایەن بازرگانی کۆنی ڕووسی پاڤێڵ تریتاکۆڤ، ئەم مۆزەخانەیە هونەری ڕووسی پشانی جیهان دەدات کە پێکهاتووە لە دوو بینا، گەلەری کۆنی تریتاکۆڤ و گەلەریە سەرەکییەکە کەوتۆتە بەشی باشوری شارەکە، لە گەلەری کۆنی تریتاکۆڤ چەندەها کەلوپەلی خۆماڵی ڕوسی تیدایە هەروەها کارە هونەرییەکانی وێنەکێشەکانی سەردەمی پێش شۆرشی سۆڤیەت، یەکێک لەوانە ئیلا رێپین، گەشتیاران دەتوانن هەندێک کاری هونەری ئەندرێی روبلێڤ ببینن کە مێژوویەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەی پانزە. لەگەلەری تریتاکۆڤی نوێ کە لەسەردەمی حکومرانی سۆڤیەت دروستکراوە، زۆربەی کارەکان دەگەڕێتەوە بۆ هونەرمەندە سۆڤیەتییەکان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*