سەرەکی » مانشێت » بڵاوکراوە تازەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە

بڵاوکراوە تازەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە

ژمارە (11)ی گۆڤاری باران
گۆڤاری باران، گۆڤارێکی ئەدەبیی وەرزییە و دەزگای ئایدیا دەری دەکات. ئەم گۆڤارە بایەخ دەدات بە لێکۆڵینەوە و وەرگێڕانی بواری ئەدەب و هونەر و سینەما. ژمارە 11 نوێترین ژمارەی گۆڤاری ئایدیایە و ئێستا کەوتۆتە بەر دیدەی خوێنەران. لەم ژمارەیەدا چەندین بابەتی نوێ بڵاو کراونەتەوە، لەوانەش: (پەیوەندیی مەستوورە و نالی و مەولەوی، تابۆشکێنی لە شیعرەکانی موفتی پێنجوێنیدا، ڕۆمان لە نێوان وتن و نیشانداندا، سالنجەر و ژنان، شیعر لە نێوان خودیەتی تاک و ئەوانی کۆدا، هاوچەرخێتیی شیعرەکانی سەباح ڕەنجدەر، هۆشەنگ ئیبتیهاج دەربارەی ئەزموونەکانی خۆی دەدوێت)، لەگەڵ چەندین بابەتی دیکەدا.

گۆڤاری کوردستان دیبلۆماتیک ژمارە (34-35)
گۆڤارێکی سیاسییە و گرنگیی بە لێکۆڵینەوە و شرۆڤەکردنی ئەو ڕووداوانە دەدات کە تایبەتن بە کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لەگەڵ وەرگێڕانی ئەو بابەتانەی دەربارەی دۆزی کورد دەنووسرێن بە زمانە جیاوازەکان. ئێستا نوێترین ژمارەی کەوتۆتە بەر دیدەی خوێنەران و بەشێک لە بابەتاکنیشی بریتین لە: (فایلی تایبەت بە باکووری کوردستان و گفتوگۆ لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی کوردستانی تورکیا، فایلی تایبەت بە باشووری کوردستان و گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان. جگە لەو بابەتانە و چەندین بابەتی دیکە، فایلێکی تایبەتیشی لەخۆگرتوە سەبارەت بە ڕۆژئاڤای کوردستان و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو بەشەی کوردستان).

گۆڤاری ئایدیا ژمارە 74-75
گۆڤارێکی وەرزانەیە و گرنگی بە لێکۆڵینەوە و وەرگێڕانی بابەتی فیکری و فەلسەفی دەدات، لەگەڵ هەر ژمارەیەکدا فایلی تایبەت لە سەر فەیلەسووفێک یان چەند فەیلەسووف و بیرمەندێکی بەناوبانگ بڵاو دەکاتەوە. ئێستا نوێترین ژمارەی ئەم گۆڤارە لە بەر دیدەی خوێنەراندایە، کە چەندین بابەتی لەخۆگرتوە، لەوانەڵ (مۆریس بلانشۆ هزرڤانیکردن بە بێدەنفی، گەشبین و ڕەشبین- دەربارەی دیبەیتی ژیژەک و پیتەرسۆن، کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت، گەڕانەوەی ئەنگڵس، مانیفێستی بەرەو هونەری شۆڕشگێڕانەی ئازاد، ئایا سۆسیالیزم کۆتایی بە تاکگەرایی دەهێنێت، لە پێناو سێنتڕالیزمی دیموکراسیدا)، لەگەڵ چەندین بابەتی دیکە.

گۆڤاری ئایدیا دیبلۆماتیک ژمارە 42-43
گۆڤارێکی وەرزانەی سیاسییە و گرنگیی دەدات بە لێکۆڵینەوە و شرۆڤەکردنی سیاسەتی نێودەوڵەتی و پەیوەندییە جیهانییەکان دەدات. لە هەر ژمارەیەکدا چەندین بابەت و مەلەفی گرنگی جیهانی شرۆڤە دەکات. بابەتەکانی ئاسایشی جیهانی، وزە و ئابووریی نێودەوڵەتی، جەنگ و هەواڵگری و …هتد. ئێستا نوێترین ژمارەی گۆڤارەکە لە بەر دیدەی خوێنەراندایە و چەندین بابەتی لەخۆگرتوە، لەوانە: (بازرگانیی چەک و سپیکردنەوەی پارە، تواناکانی وڵاتان لە بواری بۆشایی ئاسماندا، توندوتیژی دژی کەمینەکانی پاکستان، فایلێکی تایبەت لە سەر خۆپیشاندانەکانی عێراق، فایلی تایبەت لە سەر خۆپیشاندانەکانی لوبنان)، لەگەڵ چەندین بابەتی بەپێزی دیکە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*