سەرەکی » زانست » لەكاتی دەركەوتنی ئەم نیشانانەدا شیر..

لەكاتی دەركەوتنی ئەم نیشانانەدا شیر..

لەكاتی دەركەوتنی ئەم نیشانانەدا شیر مەخۆرەوە

خواردنەوەی شیر سوودی زۆرە بۆ مرۆڤ، چونكە سەرچاوەی گرنگی كالیسیۆمە و ئێسك و ددانەكان پتەو دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر جار خواردنەوەی شیر زیانی هەیە.
پسپۆڕانی تەندروستیی و خۆراك پێیانوایە هەندێك كێشەی تەندروستیی هۆكارە سەرەكییەكەی بەكارهێنانی بەرهەمەكانی سپیاییە و بەتایبەتیش شیر، بۆیە ئەوان ڕێنمایی دەكەن و دووپاتیدەكەنەوە گەر لەگەڵ بەردەوام بەكارهێنانی شیردا ئەم نیشانانە دەركەوت پێویستە دەستبەجێ شیرخواردنەوە ڕابگیرێت لەوانەش:

1- هەستكردن بە ماندوێتی بەدرێژایی كات
لەبەر ئەوەی شیر گەردیلەی ئەفیونیی تێدایە بۆیە كاتێك مرۆڤ شیر دەخواتەوە هەست بە خەواڵوویی دەكات، بەڵام لە ڕووی زانستییەوە ، ئەمە مانای ئەوە نییە كە مرۆڤ بتوانێت باش بنوێت، چونكە نووستن پرۆسەی هەرسكردن خراپ دەكات و ئەمەش لەش ماندوو دەكات لەكاتی هەوڵدانی بۆ دروستكردنی وزەیەك بۆ هەرسكردنی، ئەمەش دەبێتە هۆی خراپكردنی سووڕی نووستن، بۆیە بۆ ئەوەی كەسێك خەوێكی باشی هەبێت دەتوانێت میوەیەك بخوات كە دەوڵەمەند بێت بە تریبتۆڤان یان قەرنابیت و پەتاتەی شیرین و سێو بخوات.

2- زیپكە
بەپێی چەند توێژینەوەیەك دەركەوتووە كە شیری بێچەوریی دەبێتە هۆی زیادكردنی زیپكە بە تایبەت لەناو كوڕان و كچانی نەوجەواندا، هەندێك توێژینەوەش پێیانوایە بەرهەمەكانی سپیایی كاریگەرییان هەیە لەسەر هۆرمۆنەكانی وەك ئەنسۆلین و (IGF-1)، هەروەها رێ‌ەنگە شیری كەمچەوریی بەشێوەیەكی نەرێنێ كاربكاتە سەر پێست.

3- كێشەی هەرسكردن
بەپێی نوێژینەوەیەك(٦٥-٧٠٪)ی دانیشتوانی جیهان بە دەست ئەوەوە دەناڵێنن كە بەرگەی لاكتۆز ناگرن و شیری مانگایان بۆ هەرس ناكرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی چەند كێشەیەكی وەك سك هەلئاوسان و دڵتیكەڵهاتن و دروستبوونی گازات و سكچوونیش، بۆ ئەمانە باشترە كە واز لە شیرخواردنەوە بینن.

4- ئازارێك كە كەسەكە نازانێت هیی كوێیە
بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە شیر زۆر ترشەڵۆكی هەیە، دەبێتە هۆی هەوكردنێك كە ئازاریی جومگە و ماسولكەكان دەدات، بەپێی یەكێك لە توێژینەوەكان ئەوانەی كە وەرزش دەكەن كە شیر بخۆنەوە و تووشی ئەو نیشانەیە ببن بە درەنگی لە ئازاریی جومگەكان ڕزگاریان دەبێت، بۆیە باشترە ئەو كەسانەش واز لە شیر خواردنەوە بهێنن.

5-تەمی مێشك
تەمی مێشك یان بیركردنەوەی تەمومژاویی بە نەخۆشیی دانانرێت، بەڵام پشێوییەكی زەینییە كە كاردەكاتە سەر توانای كەسێك بۆ بیركردنەوە و سەرنجدان، ئەمەش دەبێتە هۆی كێشە لەیادگە و ناڕوونیی ژیریی، لەگەل ئەوەی چەندین هۆكار هەیە بۆ تووشبوون بەو حاڵەتە، بەڵام یەكێكیان بەكارهێنانی زیادەڕەوانەی بەرهەمەكانی سپیاییە،چونكە بەرهەمەكانی شیر ڕێژەیەكی زۆری پرۆتینی (كازین)ی تێدایە.
لەلایەكی تیریشەوە هەندێك توێژینەوە ئاماژە بەوە دەدەن كەمكردنەوەی بەكارهێنانی شیر دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی خەمۆكیی.

6- بەرزبوونەوەی كولیسترۆڵی خوێن
كۆلیسترۆلی خوێن بە هۆی هەندێك خواردنەوەوە بەرز دەبێتەوە و بەو پێیەی كە هەر 100گرامێك لە شیری مانگا نزیكەی 10 گرام كۆلیسترۆلی تێدایە، بۆیە زۆر خواردنەوەی شیر بە شتێكی مەترسیدار دادەنرێت بە تایبەت بۆ ئەوانەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی خوێنیان بەرزە.

7- شكاندنی ئاسانی ئێسكەكان
هەرچەندە شیر بڕێكی زۆری كالیسیۆمی تێدایە زۆر بە سوودە بۆ پتەویی ئێسكەكان بە تایبەت بۆ مناڵان، بەڵام لەبەر ئەوەی بەرهەمەكانی سپیایی یان پرۆتینە ئاژەڵییەكان ترشەڵۆكیان زۆرە ئەمەش وا دەكات لەش بە ئاسانیی كالیسۆمەكە هەڵنەمژێت، دواجاریش بەكارهێنانی زۆری شیر مەترسییەكانی شكانی ئاسانی ئێسكەكان زیاتر دەكات.

8-كەسێك بەرگریی بەرامبەر میكرۆبەكان كەم بێت
لەبەر ئەوەی زۆربەی ئاژەڵەكان دەكوترێن و لە كاتی نەخۆشییاندا دەرمانیان پێدەدرێت، كاتێك شیری ئەو ئاژەڵانە بخورێتەوە كەسەكە لەشیی لاواز دەبێت بەرامبەر هەندێك بەكتریا، بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی ئەو بەكتریایە لە ناوشیری ئاژەڵەكاندا دەمێنێتەوە و لە لەشیی مرۆڤدا دەتوانێت بە شێوەیەكی تر گەشەبكات و بەرگریی كەسەكە بۆ بەكتریا كەمدەكاتەوە.

سەرچاوە: الصحە والحیاە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*