سەرەکی » ئابووری » ئێران هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ عیراق كەم دەكاتەوە

ئێران هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ عیراق كەم دەكاتەوە

وەزارەتی كارەبای عیراق ئاشكرایدەكات: ئێران هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ عیراق لە 25 ملیۆنەوە بۆ 4 ملیۆن مەتر سێجا كەمكردۆتەوە، تەئیكدیش دەكاتەوە، عیراق سێ‌ ساڵی تری پێویستە بۆ ئەوەی لە بەرهەمهێنانی كارەبادا بگاتە ئاستی خۆژێنی.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق بە ئاژانسی بلومبێرگی راگەیاندووە: بەرهەمهێنانی كارەبا لە تەواوی وڵاتدا جگە لەهەرێمی كوردستان، بەڕێژەی لەسەدا 27 كەمیكردووە.
ئەحمەد موسا روونیكردۆتەوە: كە لەماوەی رابردوودا ئێران بەشێوەیەكی بەردەوام رۆژانە 25 ملیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی بۆ عیراق ناردووە، بەڵام ماوەی چەند مانگێكە ئەو بڕەی بۆ 4 ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێكدا كەمكردۆتەوە، ئەوەش وایكردووە بەرهەمهێنانی كارەبا لە 19 هەزار مێگاواتەوە بۆ 14 هەزار میگاوات لە رۆژێكدا دابەزێت.
ئاژانسی بلومبێرگی ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو بۆریەی لەماوەی 7 ساڵی رابردوودا بۆ گواستنەوەی غاز لەنێوان عیراق‌و ئێران دروستكرابوو، شكستی هێناوە لەوەی كە بتوانێت بڕی غازی هەناردەكراو بۆ 75 ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێكدا بەرزبكاتەوە‌و بەرزترین ئاست كە تائێستا تۆمار كرابێت 27 ملیۆن مەتر سێجا بووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*