سەرەکی » هەواڵ » پوتین: روسیا سەرۆكێكی بەهێزی دەوێت

پوتین: روسیا سەرۆكێكی بەهێزی دەوێت

ڤلادمیر پوتین سەرۆكی روسیا لە میانی لێدوانێكدا ئاماژەی بە گۆڕانكاریی لە دەستوور و ئەنجامدانی چاكسازیی سیاسی لە وڵاتەیدا كرد و رایگەیاند: بەهۆی بوونی چەندین نەتەوە و ئایین و مەزهەبی جیاوازەوە لەناو خاكی روسیا، وڵاتەكەیان پێویستی بە سەرۆكێكی بەهێز و حكومەتێكی كارا هەیە. ئەوەشی خستەڕوو كە گۆڕانكاری و چاكسازییەكان لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیاندا دەبن ‌و كاری جددی دەكەن بۆ ئەوەی روسیا لە ریزی وڵاتانی زلهێزی جیهاندا بمێنێتەوە.
سەرۆكی روسیا تەئكیدیشیكردەوە، كە لە پێناوی بەدیهێنانی ئەو ئامانجەیان، هەماهەنگی تەواو لەگەڵ سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت و لایەنە پەیوەندیدارەكاندا دەكەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*