سەرەکی » زانست » ئەشكەوتێكی دێرین زانایان سەرسام دەكات

ئەشكەوتێكی دێرین زانایان سەرسام دەكات

ئەشكەوتێكی نیوزلەندا تەمەنی 30 ملیۆن ساڵە ناوازەییەكەی سەرنجی زانایان و گەشتیارانی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوە.
لە قووڵایی زەوییەكانی دوورگەی باكووری نیوزلاندا لە شاری ویتۆمۆی ئەو دوورگەیە پرشنگی ڕوناكیی ئەو ئەشكەوتە دەردەكەوێت كە دیوارەكانی وەك ئەوەی بۆ ئاهەنگ ڕازێنرابێتنەوە بەڕەنگی سەوز و شین گەشتیاران و زانایانی سەرسام كردووە.
ئەوانەی ئەو ئەشكەوتە دێرینە و ئەو دیمەنەیان بینیوە باس لە جوانیی ناو ئەشكەوتەكە دەكەن و باس لەوە دەكەن وەك ئەوەی گەشتیان كردبێت بۆ ناو چیرۆكێكی خەیاڵیی پرشنگیی ئەو ڕوناكییەی لەتاریكیی ئەشكەوتەكەدا دەركەوتووە سەرسامیی كردوون و ئەو دیمەنە جوانەیان بۆ هەتایە لەبەرچاو دەمێنێت.
جۆزیف مایكل كە بەوێنگری ئەشكەوتەكان ناسراوە هەندێك دیمەنی ناو ئەشكەوتەكەی كردووەتە كارێكی دیكۆمێنتاریی و بۆ ئەو مەبەستەش یەك ساڵ بە بەردەوامیی لەو ئەشكەوتە ئەفسوناوییەدا ماوەتەوە.
ئەو دەڵێت» ئەم ئەشكەوتە جگە لەوەی لەڕووی مێژوووییەوە زۆر دێرینە و تەمەنی نزیكەی (30) ملیۆن ساڵە بەهۆی جۆرە مێروویەكەوە ڕووناك دەبێتەوە كە بەبەردەوامی لەو كەشەی ناو ئەشكەوتەكەدا دەژین».
مایكل دەڵێت» وێنەگرتنی ئەو دیمەنانە كارێكی زۆر سەخت بووە، چونكە ناچار بووم چەندین سەعات لە ناو ئاوی سەهۆڵینی ئەشكەوتەكەدا بمێنمەوە بۆ ئەوەی وێنەی زۆر ناوازە بگرم».
دەشڵێت» بنمیچی ئەو ئەشكەوتەی شاری ویتۆمۆ بە ماڵی ئەو جۆرە مێرووانە دادەنرێت كە لە زانستدا بە (Arachnocampa luminosa)، (گوڵ ئەستێرە) ناسراوە، ئەم مێرووانە زۆر وردن و جۆرە ڕوناكییەكی سەوز و شینی فسفۆریی دروست دەكەن و بە هۆی ئەو ڕوناكییەشەوە خۆراكی خۆیان پەیدا دەكەن كە بریتییە لە هەندێك مێرووی وردتر و بێ بڕبڕەكانی كە لەو دەوروبەرە دەژین، هەروەها ئەو ڕوناكییەی دروستی دەكەن یارمەتییان دەدات بۆ كۆكردنەوەی هاوڕێكانیان و پێكەوە لە پاڵ یەكدا مۆڵگەی خۆیان دروست دەكەن و لە شێوەی كۆمەڵدا دەژین كە زۆر جار ژمارەیان لە سەدان دانە تێپەڕدەكات».

سەرچاوە: RT

print

 57 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*