سەرەکی » هەواڵ » ״گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا بەردەوامن و هەنگاوی باش نراوە״

״گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا بەردەوامن و هەنگاوی باش نراوە״

خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا رایگەیاند: گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكان بەردەوامن و هەنگاوی باش نراوە.
خالید شوانی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، ئاماژەی بەوەشدا «هەرێم و بەغدا جەختیان لەسەر پاراستنی رێكەوتنەكەیان كردۆتەوە»، وتیشی: گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بەردەوامن و جەخت لە سەر ئەوە كراوەتەوە كە كورد بە یەكدەنگ بچێتە گفتوگۆكانەوە بۆ ئەوەی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان پارێزراو بێت، بە تایبەتی ئەو رێكەوتنەی لە ماوەی رابردوودا هەردوولا بڕیاریان لەسەر داوە.

print

 123 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*