وجودیان ھەبێ

* ئەگەر سیقەتۆرەی سەر عەرەبانەت داواکرد، بڵێ زەحمەت نەبێ کۆرۆنای زۆر پێوە مەکە.
* ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بیەوێ بچێ بۆ بارەگای حیزبەکان دەمامک ئەبەستێ.
* ئەڵێ کوردێکی خۆشباوەڕ، یەعنی کورد نەوعی تری ھەیە؟!!.
* خوا ڕەحمی پێکردوین کۆرۆنا بە درۆکردن نەقڵ نابێ، ئەگینا پەڕلەمان دەمێک بوو داخرابوو.
* لە سایەی دائیرەی کارەباوە کۆڵانەکەمان ئەوەندە تاریکە باوکی ڤایرۆسی کۆرۆناش بۆی نادۆزرێتەوە.
* باوکم پێیوتم شوکری خوا بکە ڕۆڵە، ڕەفیقی تۆ ئەم کەئابەیەشی نییە.
* ئەم عیراقە زۆر سەیرە، عەلاوی سەرۆک وەزیرانیشە و ئۆپۆزیسیۆنیشە و گەراجیشە.
* خۆزگە یەکێتیش سندوقی ڕەشی ھەبوایە، ئەمانزانی کێ وای لێکرد.
* بە ھەر ئەجنەبییەک بلێی عەولە سیس ناوی قارەمانێکی میللەتەکەمانە دوو جووت شاخی لێ ئەڕوێ.
* بە کۆرۆنایان وت بۆ سەرێ لە کوردستان نایەیت؟ وتی پاشەکەوتەکەیان جوانە.
* لە ناخی دڵەوە تکا لە کاربەدەستە خەمخۆر و نیشتیمان پەروەر و سیاسەتمدارو داوێن پاک و ڕۆشنبیر و بەوەفاکانی وڵات ئەکەم وجودیان ھەبێ.

print

 145 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*