سەرەکی » هەواڵ » وەزیری رۆشنبیریی، بڕیارێك رادەگرێت

وەزیری رۆشنبیریی، بڕیارێك رادەگرێت

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

وەزیری رۆشنبیری‌و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەنووسراوێكدا بڕیاریدا بەڕاگرتنی بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری‌و هونەری گەرمیان بەژمارە 153 لە 24/2/2020 لەبارەی سڕكردنی كارو چالاكییەكانی گروپی هونەری ئەستێرەكان لەكەلار، تا لێكۆڵینەوەكان تەواو دەكرێن.
لەوبارەیەوە، ئازاد دارتاش وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیریی، لەلێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، فەرمانە وەزارییەكەی پشتڕاستكردەوەو رایگەیاند: ئەو فەرمانە وەزارییە بۆ راگرتنی بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری‌و هونەری گەرمیانە، تا ئەوكاتەی لێكۆڵینەوەی تەواوەتی دەكرێت لەبارەی دۆسێی نمایشكردنی شانۆگەرییەكە لەلایەن گروپی هونەری ئەستێرەكان لەكەلار.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*