سەرەکی » هاوپۆل نەکراو » تیتی پێكهاتەی هەڵبژاردەی بەرازیلی بۆ پاڵاوتنی مۆندیال راگەیاند

تیتی پێكهاتەی هەڵبژاردەی بەرازیلی بۆ پاڵاوتنی مۆندیال راگەیاند

تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل پێكهاتەی هەڵبژاردەی بەرازیلی بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال راگەیاند كە كۆتایی ئەم مانگە دەست پێدەكات.
تیتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پاڵاوتنی مۆندیال پێكهاتەكەی راگەیاند و سەرەتاش وتی: چەند رۆژێك بەر لە ئێستا سەردانی شوێنەكانی راهێنانم كردو بڕیارماندا سەرەتا لە ئیلها دو ریتیرۆ راهێنان بكەین و رۆژی 24ی مانگیش راهێنان بۆ هاندەران كراوە دەبێت، لەم كاتەدا پاڵپشتی هاندەران زۆر گرنگە و یاریزانی ژمارە 12ی ئێمە دەبن، ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە چۆن خۆمان بۆ یارییەكان ئامادە بكەین چونكە چەند مانگێكە كۆنەبووینەتەوە، لە ئەوروپاش سەردانی یاریزانەكانمان كردوە و لە دۆخێكی باشدان.
وتیشی:سەرەتا ئامادەكاری زۆر گرنگە و دواتر بیر لە ئاست و ئەنجام دەكەینەوە، یاری نەكردن بەیەكەوە بۆ 4 مانگ كاریگەری دەبێت، بۆیە پێویستە بە باشی خۆمان ئامادە بكەین.
پێكهاتەكەش پێكهاتووە لە:
گۆڵپارێز: ویڤەرتۆن، ئیڤان، ئیدیرسۆن.
بەرگریكار: تیاگۆ سیلڤا: ماركینیۆس: فیلیپی، ئیدێر میلیتاو، دانیلۆ، ئەلێكس ساندرۆ، دانی ئەلڤێس، رینان لۆدی.
ناوەند: كاسیمیرۆ، ئارسەر، فابینهۆ، فیلیپ كۆتینیۆ، برونو گیماریش، ئێڤەرتۆن ریبیریۆ
هێرشبەر: فیرمینیۆ، ریچاردلیسۆن، برونۆ هنریكی، ئێڤەرتۆن، نێیمار، گابرێل جیسۆس، گابرێل باربۆسا.
دوای راگەیاندنی پێكهاتەكەش تیتی وتی: رەنگە زۆرێكتان پرسیار لەسەر بانگهێشتی برونو گیماریش بكەن بەڵام ئەو وەرزی رابردوو ئاستی بەرزی لە خولی بەرازیلی پێشكەش كرد ، ئێستاش لەگەڵ لیۆن بە ئاستی بەرز دەردەكەوێت بۆیە شایەنی بانگهێشت كردنبوو.
وتیشی: خۆشبەختانە سەرجەم ئەو یاریزانانەی بانگهێشتم كردون لە دۆخی زۆرباشدان، من ئەركێكی زۆر قورسم هەیە كە لەنێوان چەندین یاریزانی ئاست بەرز دەبێت 24 یاریزالن دیاری بكەم، ئەوانەی دیاریكراون دۆخیان زۆر باشە لەنێویاندا نێیمار.
لە كۆتایشدا وتی: سەبارەت بە ئێڤەرتۆن ئەو بۆیە گەڕاوەتەوە پێكهاتەكە چوونكە لە دۆخێكی زۆر باشدایە، فیلیپیش بەهەمان شێوە كە ئامادەی 2 یاری ئەتلەتیكۆ مەدرید بووین و ئاستی بەرزی پیشكەش كرد بەرامبەر 2 یانەی گەورەی وەكو لیڤەرپوڵ و ڤالێنسیا.

 321 جار بینراوە