سەرەکی » راپۆرت » كارگە و هێڵە گشتییەكان دەست بەكار دەكەنەوە

گەڕانەوەی ژیان بۆ شاری ووهانی چین

كارگە و هێڵە گشتییەكان دەست بەكار دەكەنەوە

شاری ووهانی چین ئەو شوێنە بوو كە یەكەمجار ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوبۆوە، پاش ئەوەی ماوەی چەند مانگێك هەموو خەڵكی شارەكە خرانە كەرەنتینەوە و ژیان لە كارگە و دام و دەزگا حكومیی و ئەهلییەكان داخرا، بەڵام خۆشبەختانەی دووبارە هیوای ژیان گەڕاوەتەوە بۆ ئەم شارە. ئاژانسی شینخوای چین لە چەند هەواڵێكی جیاوازدا رایگەیاند، كە كارگەكان و هێڵی گشتی هاتوچۆی شارەكە، دەستیان بەكار كردۆتەوە. ئەمەش مانای گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ شارەكە دەگەیەنێت. شاری ووهانی چین بەوە ناسراوە، كە شوێنی دروستكردن و بەهەرهەمهێنانی پیشەشازیی ئۆتۆمبیلە، كارگەی “دۆنگ ڤۆنگی” چین كە یەكێكە لە كارگە گەورەكانی چین و ساڵی پار 2.24 ملیۆن ئۆتۆمبیلی دروستكردووە، كە دەگاتە 8.8% ی بەرهەمی چین و پلەی چوارەمی هەیە لەو وڵاتەدا، رۆژی 25/3 دووبارە كرێكارەكان دەستیان بەكار كردەوە. لەلایەكی ترەوە هێڵی گشتی هاتوچۆی شاری ووهانی چین چ ” میترۆ یان پاس، تەكسیش” دەستیان كردەوە بە كاركردن، بەڵام دەبێت هەر كەسێك سواری پاس یان میترۆ دەبێت، ناو و ئەدرێسی خۆی بەتەواوی بنووسێت، ئەمەش زیاتر وەكو رێوشوێنی خۆپارێزییە.

سەرچاوە: ئاژانسی شینخوای چینی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*