سەرەکی » کەلتوور » لەبڵاوکراوەکانی ٢٠٢٠ ی کوردستانی نوێیە

لەبڵاوکراوەکانی ٢٠٢٠ ی کوردستانی نوێیە

ده‌رودراوسێى كوردستان كتێبى نۆبه‌ره‌ى (( بورهان شێخ ڕه‌ئوف )) چاپکرا……

له‌درێژه‌ى كاروچالاكیه‌كانى ڕۆژنامه‌كه‌ماندائه‌مساڵیش ( 2020 ) توانیمان به‌شێك له‌وتاره‌كانى گۆشه‌ى ده‌رودراوسێ ى نووسه‌ر( بورهان شێخ ڕه‌ئوف) چاپ بكه‌ین .كه‌به‌هۆى بارودۆخى نه‌خوازراوى كۆرۆناوه‌ نه‌مان توانى ڕێ وڕه‌سمى ناساندنى له‌ساڵۆنى كوردستانى نوێ بۆبكه‌ین به‌وهیوایه‌ى له‌ كورتترین كاتدا كۆتایى به‌بارودۆخى نائاسایی بێت , بیكه‌ینه‌دیارى ڕۆژنامه‌كه‌مان بۆخوێنه‌ران وكتێبخانه‌ى كوردیش .
كتێبى ده‌رودراوسێى كوردستان له‌م به‌رگه‌یدا پێنج به‌ش له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ گوڵبژێرێكه‌ له‌كۆى ئه‌وانه‌ى بڵاوبۆته‌وه‌, به‌پێكه‌وه‌یى كتێبیش یه‌كێتى بابه‌ت دروستده‌كات وبه‌شدارێكى چاك ده‌بێت له‌په‌ره‌پێدانى ڕه‌وتى شرۆڤه‌ى سیاسى له‌ڕۆژنامه‌ نووسى كوردیدا .
شایانى وتنه‌( ده‌رودراوسێ) گۆشه‌یه‌كى ده‌ستوبردى كاك بورهان شێخ ڕه‌ئوف بووكه‌جگه‌له‌هه‌فتانه‌ییه‌كه‌ى خه‌سڵه‌تى دڵنیایى وجێگیرى ڕووماڵكردنى پێ به‌خشین به‌جۆرێك ئه‌وى ستاڤى كوردستانى نوێ فریاى نه‌ده‌كه‌وت له‌ڕووماڵكردن وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ى بارودۆخى عێراقى ئیقلیمى (ده‌رودراوسێ) ى شێخ بورهان ده‌یكرد .ئه‌مه‌ وه‌ك ته‌واوكارى وئاوێته‌ بوون وبۆسه‌ندنه‌وه‌یه‌كى هاوئاهه‌نگ بوو له‌گه‌ڵ خێزانى ڕۆژنامه‌كه‌دا. هاوئاهه‌نگى ڕۆژنامه‌وانى و ڕووماڵى (ده‌رودراوسێ)وابوو كه‌كۆى دیمه‌نى عێراقى وئیقلیمى بگرێته‌وه‌ . له‌به‌رئه‌وه‌ گۆشه‌كه‌ زوو جێى خۆى له‌لاپه‌ڕه‌كانى ڕۆژنامه‌كه‌ ودڵى خوێنه‌راندا كرده‌وه‌.
كه‌م هه‌فته‌ هه‌بوو(ده‌رودراوسێ )نه‌ده‌بووه‌ مادده‌وكه‌ره‌سته‌ش بۆمیدیاكانى تر به‌تایبه‌تى ته‌له‌فزیۆنه‌كان كه‌ یان له‌په‌خشه‌كانیانداوتاره‌كه‌یان ده‌خوێنده‌وه‌ یاخود نووسه‌رى وتاریان بۆ به‌رنامه‌ وبه‌شدارى بانگهێشت ده‌كرد.
له‌به‌ر هه‌مووئه‌وانه‌و هیمه‌ت و هه‌یبه‌تى هاوكارى وپشتیوانى نووسه‌ره‌كانى كوردستانى نوێ له‌دۆسییه‌ سیاسییه‌كاندا وپه‌رۆشێكى چۆنایه‌تى وهاتنه‌كۆڕى پشتگیرى وبه‌شدارییه‌وه‌,كه‌كاك بورهان یه‌كێكه‌له‌وانه‌ له‌وێستگه‌ى ئه‌م چه‌ندساڵه‌ى ته‌نگژه‌ى كوردستان له‌ده‌ورانى شه‌ڕى داعشه‌وه‌ تا شه‌ڕى قوتى خه‌ڵكى له‌كێشمه‌ كێشى بودجه‌وموچه‌له‌نێوان هه‌رێم وبه‌غدادا , ته‌نگژه‌ى داعش عێراقى ته‌نییه‌وه‌, به‌ڵام به‌شه‌ دارایى وئابوورییه‌كه‌ى هه‌ربۆكوردستان په‌ڕییه‌وه‌, ڕۆژنامه‌ومیدیاش زووپه‌سیوى ته‌نگژه‌ داراییه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ چونكه‌گونجاكترینن له‌چاو دامه‌زراوه‌كانى ترى حزب وسیاسه‌ت له‌كوردستان .
به‌ڵێ هاوكاره‌ خۆبه‌خشه‌كانى وه‌ك كاك بورهان له‌به‌ردڵسۆزی وهیمه‌تییان شایانى ئه‌وه‌ن به‌رهه‌میان به‌كۆ و به‌تاك كتێبخانه‌ى ڕۆژنامه‌وانى سیاسى له‌كوردستان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌ .

پیرۆزبایى له‌كاك بورهان ده‌كه‌ین وبه‌هیواى به‌رهه‌مى داهاتووین .
چاوەڕوانمان بن لە مەراسیمی بڵاوکردنەوەی لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ دوای ئەم وەزعە…

print

 277 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*