سەرەکی » هەواڵ » له‌ په‌نما كۆرۆنا پیاو له‌ ژن جیا ده‌كاته‌وه‌

له‌ په‌نما كۆرۆنا پیاو له‌ ژن جیا ده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تى ناوخۆى وڵاتى په‌نما بریارێكى سه‌یرى له‌و وڵاته‌ ده‌ركردووه‌ بۆ به‌ربه‌ستى له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا.
بۆ ئه‌و مەبەسته‌ بڕیاریداوه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ژن له‌ پیاو جیا بكاته‌وه‌و رۆژێک تایبه‌ت بێت بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وەى پیاو، رۆژێکی دیکە بۆ ژنان ئەمەش وه‌ك هه‌وڵێک بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغی له‌ بازاڕ و شه‌قامه‌كاندا …!
بەپێی بڕیاره‌کە رۆژانى دووشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌و هه‌ینى ته‌نیا ژن مافی چوونه‌ بازاڕى هه‌یە، رۆژانی سێشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌ و شه‌ممه‌ بۆ پیاوان.
ئه‌م بڕیاره‌ دواى ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ ده‌ركه‌وت خه‌ڵك كه‌مته‌رخه‌مى ده‌كه‌ن و وەک پێویست گوێ بە بڕیاره‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ نادەن كه‌ له‌ 25 ى ئازاره‌وه‌ ده‌رچووه‌.
شایانى باسه‌ له‌ په‌نما 1075 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.

سه‌رچاوه‌ : په‌نما سیتی

print

 83 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*