سەرەکی » هەمەڕەنگ » میوزیسیان و ئاوازدانەرێکی جیهانیی بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد

میوزیسیان و ئاوازدانەرێکی جیهانیی بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد

شەوی رابردوو پێگەی ئەلکترۆنی (فارایتی) رایگەیاند کە (ئادەم شلیزنگر) میوزیسیان و ئاوازدانەری جیهانیی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسسی کۆرۆنا لەتەمەنی 52 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هەر دوای راگەیاندنی مردنی ئەم میوزیسیانە چەندین کەسایەتی و هونەرمەندی جیهانیی دڵتەنگی خۆیان دەربڕی، یەکێک لەو هونەرمەندانە (تۆم هانکس) بوو کە ئەویش چەند رۆژێک دەبێت چاکبۆتەوە لەتووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تۆم هانکس لەپێگەی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک بۆ مردنی ئادەم شلیزنگر رایگەیاندووە، زۆر دڵتەنگ بووم بەهەواڵی کۆچی دوایی یەکێک لە میوزیسیانە ناودارەکانی جیهان.

شایەنی باسە ئادەم شلیزنگر یەکێکە لەمیوزیسیانە ناودارانەی سێ جار خەڵاتی (ئیمی)میوزیکی بەدەستهێناوەو یەکێکیش بووە لەو میوزیسیانانەی کە چەندجارێک کاندید بووە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسکار.

print

 11 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*