سەرەکی » هەواڵ » سەرۆكی پەرلەمان:دەبێت پەرلەمان سەكۆی سەقامگیریی ‌و ئارامی بێت لەكوردستاندا

سەرۆكی پەرلەمان:دەبێت پەرلەمان سەكۆی سەقامگیریی ‌و ئارامی بێت لەكوردستاندا

لەدیدارێكدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان‌و نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق، باس لەهەلومەرجی ئێستای ناوچەكەو پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق‌و ئەو ئاڵنگاری‌و ئاستەنگانە كرا، كە رەنگە بەهۆی كەڵەكەبوونی كێشەو گرفتی كابینەكانی رابردووەوە روبەڕوی مستەفا كازمی، ببێتەوە.

لەدیدارەكەدا، د.ڕێواز فایەق ‌و جینین بلاسخارت، گفتوگۆشیان كرد لەبارەی قەیرانی دارایی هەرێم‌و دۆخی خراپی مووچەخۆران‌و خەڵكی كەمدەرامەت، هەروەك باسی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم‌و بەغدا كرا، لەوبارەیەشەوە سەرۆكی پەرلەمان تەئكیدیكردەوە «ئێستا ئەولەویەتی كاركردنمان خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كوردستان‌و رزگاركردنیانە لەقەیرانی دارایی».

سەبارەت بەدواكۆبوونەوەی پەرلەمانیش، كە تایبەت بوو بەهەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەك پەرلەمانتار، سەرۆكی پەرلەمان، رایگەیاند: پێمانوایە كە پەرلەمان دەبێت سەكۆی سەقامگیری‌و ئارامی بێت لەكوردستاندا‌و نەبێتەمایەی لێكترازانی هێزە سیاسییەكان‌و پەرتەوازەكردنی شەقامی كوردی»، وتیشی: دۆخی ئێستا لێمان دەخوازێت بێلایەنی هەڵبژێرین، لەپێناوی پاراستنی یەكڕیزیی نیشتمانی.

print

 261 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*