سەرەکی » هەواڵ » فراكسیۆنی یەكێتی: بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە مافێکی دەستورییەپەڕە 3

فراكسیۆنی یەكێتی: بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە مافێکی دەستورییە

وەفدێکی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیانكرد و لەگەڵ لێپرسراوانی پارێزگاکە کۆبونەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠-٥-٢٠٢٠ وەفدێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیانكرد و لە كۆبوونەوەیەكیاندا لەگەڵ لێپرسراوانی ئیداری پارێزگای هەڵەبجە گفتوگۆیان کرد لەسەر گرفتەكانی پارێزگای هەڵەبجە لە حكومەتی عێراقی فیدراڵدا.

پاش کۆبونەوەکە د. جوان ئیحسان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە گرنگییەوە كار لەسەر پرسی هەڵەبجە و سەرپێخستنی ئەو پارێزگایە دەکەن لە ئەنجومەنی نوێنەران.

وتیشی: مەبەستی سەرەکی سەردانەکەیان لێکۆڵینەوەی جدییە لەسەر دواکەوتنی راگەیاندنی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە.

سەرچاوە : PUKmedia 

کلیک لێرەبکە….

152052020_465.jpg

152052020_456546.jpg

print

 265 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*