سەرەکی » کەلتوور » حەسەن زیرەک خولقێنەری ئاوازو گۆرانی کوردی

حەسەن زیرەک خولقێنەری ئاوازو گۆرانی کوردی

م. عەزیز مەحمود

٦/٢٦ هەموو ساڵێک له کوردستان یادی گەورە هونەرمەندی کورد رەوانشاد حەسەن زیرەک دەکرێتەوە…یادێک که پڕە له شپرزەیی پڕ له قسەی باق و بریق و هەندێکجاریش پیاھەڵدان و جۆرێک له موبالەغەکردن لەژیانی هونەری.

خۆی حەسەن زیرەک هونەرمەندێک بووە تەنها موزیکار و ژەنیارو هونەرمەندەکان و کەسانی ئەکادیمی که لەسەردەمی ژیانی هونەرمەند حەسەن زیرەک نزیک بوون وکاریان لەگەڵدا کردووە پەی بەژیانی هونەری ئەو ھونەرمەندە بەرن، نەک بە سۆزو عاتیفەگەری که هەندێکجار ئەو سۆزو عاتیفەیە بۆتە مایەی دروست بوونی گومان، بۆ نموونه هەندێک پێیان وایەو دەڵێن حەسەن زیرەک (عود) زانێکی باش بووەو دەڵێن کاتێک له بەندیخانە پێکەوە بووین حەسەن زیرەک ئامێری عودی عەزف کردووەو عازف عودێکی زۆرباش بووە که ئەم قسە و بۆچوونانە دوورن له ڕاستییەوە دەتوانین بڵێین حەسەن زیرەک گوێچکەیەکی مۆسیقی و بیسەرێکی باشی مۆسیقی بووە یاخود ئاوازدانەرێکی باش بووەو توانای بەسەر مەقام وگۆرانییەکاندا شکاوەو توانیویەتی پێگەیەی گەورەی هەبێت له نێو هونەری گۆرانی ومۆسیقای کوردی دا، و سوودێکی باشی وەرگرتووەلەھەندێ ئاوازی تورکی و ئازەری و تەنانەت فارسی و عەرەبی که تێکست وهۆنراوەی گونجاو وخۆڕسکی بە باڵای ئاوازەکان دا بڕیوە و توانیویەتی گۆرانییەکی کوردی لێ دروست بکات که رەسەنایەتی جوانی پێوەدیاربێت ،بۆ نموونه هەروەک له ئاهەنگی ٩ گۆرانی که مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی و ھونەرمەندی کۆچکردوو مامۆستا شوکت ڕەشید له گۆرانی ئۆخەی ئۆخەی لەو باڵایە دا ئاماژەیان پێکردووە، ئەگەر بهاتبا ھونەرمەند حەسەن زیرەک شارەزایی له ئامێری عود هەبوایە و ژەنیارێکی باشی عود بوایە ئەی بۆ جارێک له ئاھەنگەکانی ماڵاندا که زۆربەی جار مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی وشوکت ڕەشیدو فرانسیس داود ئامادەبوون بۆ داوای له یەکێک له ژەنیارانی عود نەکرد بڵێ بامن عود لێ بدەم؟.

ھونەرمەندی رەوانشاد مجتەبای میرزادە دەڵێت: حەسەن زیرەک خولقێنەری ئاوازو گۆرانی کوردی بوو که به هیچ شێوەیەک دانە دەما لەکاتی دەربڕینی وشەکاندا یاخود هیچ جارێک پێویستی بەپرۆڤە نەبووە له پێش ئەنجام دان و سازکردنی ئاهەنگەکان و له پێشدا بۆئەوەی که ئێمه بزانین گۆرانییەکه چییە کۆپلەیەکی دەوت تا لەو ڕێگەیەوە ئێمه خێرا مۆسیقاکەی بۆ ئامادەبکەین و ئاھەنگەکە سازبکات که ئەم بەھرەیە تەنھا لە خودی حەسەن زیرەک دا ھەبووەو هەندێ جار ڕۆڵی ڕابەرایەتی ئۆرکستراکەی دەبینی و بەدەست ئاماژەی بۆ موزیکارەکان دەکرد….یەکێکی تر له خەسڵەت و توانا تایبەتییەکانی حەسەن زیرەک بریتی بووە له تازەگەری ونوێکردنەوەی ئاوازەکاندا بۆ نموونه لەکاتی دوبارەکردنەوی گۆرانییەکانی خۆی که لەرادیۆکانی بەغدا یان تاران که خوێندویەتی هاتووە بەشێوازێکی نوێ دایڕشتۆتەوە کە جیاوازییەکی زۆری تێدا بە دی دەکرێت لەگەڵ یەکەمجار بۆنموونه کاتێک کە گۆرانی بەردە بەردەکەی هونەرمەندی شاد ڕەوان مامۆستا شەماڵ صائب دەڵێتەوە دەتوانێت گۆڕانکارییەکی جوانی تێدابکات که بە کەم کەس بکرێت، ئەوەی کە پێویستە بکرێت له یادی ھونەرمەند حەسەن زیرەک وەک یادێکی زیندوو بانگهێشتکردنی ئەو کەسانەی که لەگەڵ زیرەک دا ژیاون لەکەسانی وەک هونەرمەندان له سلێمانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی و مامۆستایانی تر وەک خالید سەرکارو فرانسیس داودو سەلاح ڕەشیدو کەسانی وەک مامۆستا محەمەدی کمانگر وھونەرمەندانی تری وەک سەیدعەلی سەردەشتی و قودرەتی قادری و ئیبراهیم فەرشی که کەسێکی لێکۆڵەرو کەسێکی ئاکادیمیەو لە نووسینەکانیدا پشتی به سەرچاوەو نووسین و شایەتحاڵەکان بەستووە که لە ژیانی هونەرمەند حەسەن زیرەک بەئاگابوون….

print

 411 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*