سەرەکی » زانست » کۆڤید-19 ماوەیەکی زۆر لە ئاودا دەمێنێتەوە

کۆڤید-19 ماوەیەکی زۆر لە ئاودا دەمێنێتەوە

کەشتیی نوح

زاناکان دەڵێن ” ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەکی زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا لە ئاودا دەمێنێتەوە و ئەمەش مەترسیی جدییە بۆ بەشێکی دانیشتوانی جیهان”.
تیمێکی زانایانی پۆڵەندا‌و بەریتانیا لەدوای توێژینەوەیەکی هاوبەش، گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی کە ڤایرۆسی کۆڤید-19 لە ناو ئەو ئاوانای کە ئاوی ئاوەڕۆن، ماوەی (٢٥) ڕۆژ بە چالاکیی دەمێنێتەوەو ئەمەش مەترسیی گەورەی هەیە بۆبڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لەو ناو ئەو کەسانەی کە ئەو ئاوانە بەکاردەهێنن.

ئەو توێژەرەوانە لە دوای هەڵسەنگاندنی ماوەی چالاکیی ڤایرۆسەکە لە ئاودا ئاماژە بەوەدەدەن، زۆر کات ئاوی ئاوەڕۆ دەگاتە سیستمی دابەشکردنی ئاوی ماڵان، ئەویش یان بە هۆی دزەکردنەوە یان بە هۆی شکانی بۆرییەکانی دابەشکردنی ئاوەوەیە یان زۆر جار ماددەی پێویست نییە بۆ چارەسەرکردن و پاکژ کردنەوەی ئەو ئاوەی دەگاتە ماڵان، زۆر جاریش لە هەندێک شوێندا بە تایبەت لە ناوچە دووردەست و گوندەکانی وڵاتانی هەژار شتێک نییە بە ناوی سیستمی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵان.

ئەوان وتیان” هەندێک جار ئەو کێشەیە بە تەنها پەیوەست نییە بە وڵاتانی هەژارەوە، بەڵکو لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکادا چەندین حاڵەتی لەوانەی باسکراوە لە ویلایەتەکانی جۆرجیا و فلۆریدا و نیویۆرک ڕوویدا و لە هەرێمێکی ئیسپانیاشدا هەمان حاڵەت هەبووە.
توێژەرەوەکان دەشڵێن”دەکرێت سیستمی ئاوی سروشتیی ببێتە کەناڵێکی گرنگ بۆ گواستنەوەی هەموو جۆرە میکرۆب و ڤایرۆسێک و بە تایبەتیش ڤایرۆسی(کۆڤید -19).

بە پێی مەزەندەی ئەو پسپۆڕانە، بۆ ئەوەی کەسێک تووشی (کۆڤید-19) ببێت، پێویستە چڕیی گەردیلەی ڤایرۆسەکە لە (١٠٠) گەردیلە لە(١٠٠) ملیلتر ئاویش کەمتر نەبێت، بەرزترین مەترسیی تووشبوونیش بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتانە دۆزراوەتەوە کە ئاوی خواردنەوەی پاکژیان کەمە و ئەو وڵاتانەش کەماددەی پێویستیان نییە بۆ پاکژ کردنەوەی ئەو ئاوەڕۆیانەی کەدەچنە ناو حەوزەکانی ئاوی خواردنەوەوە.

لە کۆتاییشدا ئەو توێژەرەوانە ئاماژەیان بەوە کردوە کە ڤایرۆسی (کۆڤید-19) لە ئاوی سارددا زیاتر دەمێنێتەوە و چالاکیی بەردەوام دەبێت، هەروەها ئەنجامی شیکارییەکان دەریخستووە کە پێویستە ڕێگریی بکرێت لە گەیشتنی ئاوی ئاوەڕۆ بە ئاوی ڕووبار و ئاوە کەنارییەکان چونکە ئەوە مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زیاتر دەکات.

 

سەرچاوە: Ghadi news

print

 203 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*