سەرەکی » وتار » ستران عه‌بدوڵڵا » یان کوردستان یان کوردستان

یان کوردستان یان کوردستان

کوردستان ڕاستییە ڕەھاکەیە کە رۆژگاران و بەسەرھاتەکان و لێقەومانەکان زەفەری پێ نابەن. کاتێکی ئەم ڕاستییە ڕەھایە ویستی بۆ قۆناغبەندی خەبات لە شێوەی فیدرالیدا خۆی رێکبخا شۆڤێنیی عەرەبی لە شیعە و سوننە بە دنەی ئیقلیمگیر دژی بوەستنەوە، سەرۆک مام جەلال لە رۆژنامەی شەرقی ئەوسەت نووسی کردستان فدرالیة عملاقة. یەعنی فیدرالییەکی گەورەیە وەک شاخەکانی کوردستان کە ئەوەی دژی بێ سەری دای لە تاشەبەردەکانی کوردستان. ئەو قسە بۆ خوردە سیاسیی عەرەبی عێراق بوو دوای کەوتنی بتەکەی سەددام لە ساڵی ٢٠٠٣ ، کە بەداخەوە ئەمرۆ بۆ خوردە سیاسیی کوردیش دەست دەدات کە بە بیانووی ھەرە راستی شپرزەیی دارایی و ئیدارییەوە دەیانەوێ بتە شکاوەکە دابنێنەوە. جا بتی سەددامەکەی زوو یان بتە خوردەکانی دوای خۆی کە لە دووسەرەوە لە رێی دەستور و فیدرالەکەی مام جەلال لایان داوە دیسانەوە ناچارین نەگۆڕەکان بڵێینەوە: کوردستان ڕاستییەکی ڕەھایە کە گەرەکە عەرەب و عەجەم، ئێران و توران، ئیعرابی و بەداخەوە دەبێ بێژمی ، ئیکرادی ، باشی بناسن. ھەر لە باسی فەرھەنگی مامدا خۆی بۆی گێڕاینەوە: لە زەمانی جاران کە سیاسەتی عێراقی لەدەورانی مەلیک و تا چەند ساڵێكی دەورانی جەمھورییش بە کوردستانیان دەگوت شیمال، ئێمە لە بزوتنەوەی کوردایەتی لە دامێنی ھەموو نامەیەکی حزبیدا دەماننوسی: بژی کورد، بژی کوردستان. مام ھەروا وتیشی : وەختێکیش لە ئەزموونی شۆرشی کوباوە دروشمی : نیشتمان یان مردنمان وەرگرت کردم بە : یان کوردستان یان نەمان». ھەڵبەت چونکە نیشتمانی ئێمە ناوی کوردستانە و خوا وای خوڵقاندووە و خەڵکیش وایان پێ خۆشە. جا وەکو خوێندکارێکی رێبازە ئاوەدانەکەی کە مافی ئیجتھاد و پێشخستنی فەرھەنگەکەی کراوەیە بۆ ھەمووان، تایتلی نامیلکەیەکم ناو نا « یان کوردستان یان کوردستان » بەو ئیعتبارەی ئیتر ھەر دەبێ بمێنین و مانەوە و ژیانیشمان بەندە بە کوردستانەوە. چونکە سەرەڕای ھەڕەشەی کۆرۆنا و ھەڕەشەی داگیرکردنی کوردستان راستی و رەوایی ئەوەیە ھەر دەبێ بڵێین: یان کوردستان یان کوردستان. ئەمە «میساقی میللیی» ئێمەیە بەرامبەر میساقی میللی ئەوان کە مێژوو شاھیدە چەند جار لەترسی ئیفرەنج و ئینگلیز لێیان کورت و درێژ کردۆتەوە. کوردستان ڕاستییە ڕەھاکەیە کە ئەگەر فەرھەنگی زمان ڕاست دەکا و گەشەی کەلتوری دەوێت ھەقە لە بەرامبەر وشەی ڕاستی وشەی کوردستان دابنێن تا کێ ڕاستی وت بێژن کوردستانی وت و کێش ڕاستی خواست بێژێ کوردستان دەڵێم کوردستان باڵاکەیە و خوار ئەوەش قسەی ترە، لەوانەیە بیپێکێ و لەوانەشە بپێکرێ و ھەر «مافی ھەڵە وتنە» و ھیچی تر. قضي الامر الذي فيه تستفتيان جا لە کورتی بیبڕمەوە رای جیاواز سەرسەرم و بێ حورمەتیش بۆ واڵی خەڵکی تر پاشکەوت بکەن

 312 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*