سەرەکی » وەرزش » نادال به‌شدار نابێت و سیرینا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

نادال به‌شدار نابێت و سیرینا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

رافائێل نادالی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی ناتوانێت به‌شداری پاڵه‌وانێتی نمایشكاری ئه‌بوزه‌بی بكات و لیژنه‌ی‌ رێكخه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش له‌ شوێنی ئه‌و بانگهێشتی رۆبه‌رتۆ باوتیستایان كردوه‌.
پێگه‌ی‌ ره‌سمی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ نادال دڵته‌نگه‌ به‌وه‌ی ناتوانێت به‌شداریی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بكات ئه‌مه‌ش به‌هۆی ماندوبوونیه‌وه‌یه‌تی.
پاڵه‌وانێتی ئه‌بوزه‌بی یه‌كێكه‌ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ گرنگه‌كان، به‌ڵام ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی‌ ساڵانی پێشوو ئه‌ستێره‌كان به‌شداری ناكه‌ن له‌وانه‌ ڤاڤرینكاو راونیچ كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداری ناكه‌ن، شایانی باسه‌ پاڵه‌وانێتیكه‌ رۆژی 28-ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستپێده‌كات و براوه‌ی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش 250 هه‌زار دۆلاری پێده‌درێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سیرینا ولیامزی ئه‌مریكی كه‌ ئێستا له‌ته‌مه‌نی 36 ساڵیدایه‌، بڕیاری دا ده‌ست به‌یارییكردن بكاته‌وه‌ و بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو یاریگاكانی تێنسی سه‌رزه‌وی.
ئه‌م كچه‌ یاریزانه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر پێشه‌نگی ریزبه‌ندیی كچانی جیهانی گرتبوو، له‌ سه‌رەتای ئەمساڵەوە‌ كاتێك یاریی كۆتایی گراندسلامی ئوستورالیای كراوه‌ی له‌ ڤینۆسی خوشكی برده‌وه‌، له‌یارییكردن دووركه‌وته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ كه‌ دووگیان بووه‌و دواتر مانگی ئه‌یلولی رابردوو یه‌كه‌م منداڵی بوو.
سیرینا ئێستا ده‌یه‌وێت نۆبه‌ره‌ی به‌شدارییكردنه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ بێت كه‌ 28/12 له‌ ئه‌بو زه‌بی رێكده‌خرێت.

print

 29 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*