سەرەکی » هەواڵ » لە عیراق ده‌سته‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی تیرۆركردن پێکدەهێنرێت

لە عیراق ده‌سته‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی تیرۆركردن پێکدەهێنرێت

ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق بڕیاریدا ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی تیرۆركردن پێكبهێنرێت.

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بڕیاردرا به‌پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری له‌ سێ دادوه‌ر و یه‌ك داواكاری گشتیی به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تاوانه‌ تیرۆركارییانه‌ی كه‌ له به‌غداو پارێزگاكانی دیكه‌ ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ هیشام هاشمی پسپۆڕی بواری ئه‌منی و ستراتیژی له‌به‌رده‌م ماڵه‌کەی خۆی له‌ ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ تیرۆر كرا.

print

 139 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*