سەرەکی » کەلتوور » فەرمانی پاشا‌و کوشتنی بەساڵاچوان

فەرمانی پاشا‌و کوشتنی بەساڵاچوان

لە عەرەبییەوە: کوردەوان محەمەد سەعید

رۆژێک پاشا فەرمانی بە سەربازەکانی دا هەرچی بەساڵاچوو هەیە بیکوژن.

لاوێک باوکی خۆی زۆر خۆش دەویست، کاتێک ئەم هەواڵەی بیست، باوکی لە ژێر زەمینەکەیاندا شاردەوە، کاتێک سەربازەکانی پاشان هاتن ‌و گەڕان بەساڵاچوویان نەدۆزییەوە.

رۆژگار رۆیشت ‌و پاشا لە رێگەی کەسانی ناپاک ‌و سیخوڕەکانییەوە بە کاری کوڕە لاوەکەی زانی، بەڵام بڕیاری دا پێش ئەوەی لاوەکە زیندانی بکات‌ و باوکی بکوژێت، کوڕەکە تاقی بکاتەوە، سەربازێکی نارد بۆ لای لاوەکە‌و پێی وت: پاشا دەیەوێ سبەی بەیانی بە سواری بە پیادە بچیت بۆ لای.

کوڕەی لاو نەیزانی چی بکات، ناچار چوو بۆ لای باوکی ‌و بەسەرهاتەکەی بۆ گێڕایەوە، باوکی زەردەخەنەیەکی بۆ کرد‌و وتی: بڕۆ دارێکی درێژ بێنە، سواری بەو بە پیادەش بڕۆ بۆ لای پاشا.

لاوە بەو شێوەیە چوو بۆ لای پاشا ‌و پاشا زیرەکیی کوڕەکەی بە دڵ بوو، پێی وت بڕۆ بەیانی پێڵاو لەپێ بکە‌ و بە پێخاوسی وەرەوە.

کوڕە لاو رۆیشت‌ و چیرۆکەکەی بۆ باوکی گێڕایەوە، باوکی وتی: پێڵاوەکانتم بدەرێ، پێڵاوەکانی لێ وەرگرت‌ و بنی پێڵاوەکانی لێکردەوە، پاشان پێڵاوەکانی دایەوە دەستی ‌و وتی: سبەی بەو پێڵاوانەوە بچۆ بۆ لای پاشا.

لاوەکە بە قسەی کرد ‌و پاشان سەری سوڕما لەم زیرەکییە، پێی وت بڕۆ بەیانی وەرەوە‌ و دۆست‌ و دوژمنەکەت لەگەڵ خۆت بێنە.

کوڕە رۆیشت ‌و بەسەرهاتەکەی بۆ باوکی گێڕایەوە، باوکی وتی: سبەینێ‌ ژنەکەت ‌و سەگەکەت لەگەڵ خۆت ببە، لەبەرچاوی پاشا لە هەردووکیان بدە.
کوڕەکە وتی: چۆن دەبێ؟
باوک وتی: وا بە قسەم بکە ‌و خۆت دەیبینیت.

print

 241 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*