سەرەکی » زانست » با هه‌مووان هه‌وڵده‌ین چیتر گۆڕستانی ناوه‌ندی شار بۆناشتنی مردوو…

با هه‌مووان هه‌وڵده‌ین چیتر گۆڕستانی ناوه‌ندی شار بۆناشتنی مردوو…

با هه‌مووان هه‌وڵده‌ین چیتر گۆڕستانی ناوه‌ندی شار بۆناشتنی مردوو به‌كار نه‌یه‌ت

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان

له‌كۆنه‌وه‌ گۆڕستان پێویستیه‌كی گرنگی مرۆڤ بووه‌، تا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌مرن له‌ قوڵای زه‌ویدا ژێر خاك بنرێن، تا له‌ لایه‌ك زینه‌وه‌ره‌ گۆشت خۆره‌كان بیان پارێزن، كه‌ ئه‌شێ به‌ هۆی خواردنی گۆشتی مرۆڤه‌وه‌ دڕ تر ببن و هه‌ندێ نه‌خۆشی گوێزراوه‌ش له‌ ناویاندا په‌ره‌ بسێنێ. هاوكات وه‌ك ڕێز لێنان بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی كه‌ له‌ ژیانیدا خزمه‌تی به‌ هاوه‌ڵه‌كانی كردووه‌، جێگه‌ومه‌زارێكی دیاری هه‌بێت.

زۆربه‌ی ئاینه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ مرۆڤ دوای مردنی له‌ جیهانێكی تردا، زیندوو ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ زۆرێك له‌ په‌یڕه‌وانی ئه‌و ئاینانه‌ گرنگی زۆریان داوه‌ به‌ گۆڕه‌كانیان، وه‌ وایان كردووه‌ كه‌ پارێزراو بێت له‌ ده‌ستی تێكده‌ر و دزی گۆڕستانه‌كان. وه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات دار و ده‌وهڵه‌مه‌ند بوون، خشڵ و كه‌ره‌سه‌یه‌كی زۆریان خراوه‌ته‌ ناو گۆڕه‌كانیان، به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاون، هه‌ندێكیان خزمه‌ت كارو كه‌نیزه‌ك وبه‌نده‌كانیان به‌زیندووی له‌ گه‌ڵیان خراوه‌ته‌ گۆڕه‌وه‌. مۆمیاكان و هه‌ڕه‌مه‌كان دیارترین، وێنه‌ی ئه‌م گۆڕانه‌ن، كه‌ له‌ ژیانیاندا فیرعه‌ونه‌كان، كارێكی زۆریان كردووه‌ تا گۆڕێكی شایسته‌ بۆ خۆیان بنیات بنێن كه‌ ژیانی ئه‌وه‌ دنیایان به‌ خۆشی بۆ مسۆگه‌ر بكات.

له‌ وڵاتی ئێمه‌دا گۆڕستان له‌ نزیك هه‌موو گوند و شارێك هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی فراوان بوونی شاره‌كانه‌وه‌ زۆرێك له‌و گۆڕستانانه‌ له‌ ئێستادا كه‌وتونه‌ته‌ ناوه‌ندی شاره‌كانه‌وه‌. بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌مرن هه‌ندێكیان به‌ نه‌خۆشی و په‌تای ئه‌تۆ ده‌مرن، كه‌ ئه‌شێ به‌ هۆی هه‌ڵدانه‌ه‌وه‌ی گۆڕه‌كانیان جارێكی تر ئه‌و په‌تایه‌ بڵاو بێته‌وه‌ و كاره‌سات بقه‌ومێنێ، هه‌روه‌ها بوونی گۆڕستان له‌ ناوه‌ندی شاردا و به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌میش ببینرێ، كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنی له‌ سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵكی ده‌ورو به‌ری ده‌بێت، به‌ تایبه‌ت كه‌ به‌رده‌وام ڕۆژانه‌ ته‌رمی بۆ ببرێت و شوێنی شیوه‌ن وشه‌پۆڕی خه‌ڵك بێت، ئه‌و ده‌مه‌ش وابوو كه‌ ئاژه‌ڵداری له‌ شارا گۆڕستانی كردبووه‌ له‌وه‌ڕگا و شوێنی یاریكردنی مناڵ و….هتد.

له‌ ساڵی 2000دا پاش به‌دوادا چونێكی وورد بۆ با باروو دۆخی گۆڕستانه‌كانی سلێمانی، كه‌وای لێهاتبوو جێگای ناشتنی ته‌رمی تیا نه‌ده‌ما، به‌ ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گۆڕستانیان كردووه‌ به‌ هۆكارێك بۆ به‌ده‌ست خستنی پاره‌، كه‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێكن زۆر بێ ویژدانانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ مردوان و خاوه‌ن مردوودا ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی گۆڕی هه‌ندێك مردوو هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و، به‌ خه‌ڵكی ده‌فرۆشن،وه‌ له‌كاتی هه‌ڵكه‌نینی گۆڕا ڕه‌گی دره‌خته‌كان ده‌بڕن و ووشكی ده‌كه‌ن، یان ئه‌و گۆڕانه‌ی به‌ كرێكاری ئێران و عه‌ره‌ب هه‌ڵ ده‌كه‌نن وبه‌ پاره‌یه‌كی كه‌م به‌ بیست قات هێنده‌ی تێچوه‌كه‌ی به‌ خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه‌.

ئه‌وكات كه‌ ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز بووم، پڕۆژه‌یه‌كم ئاماده‌ كرد كه‌ گۆڕستاێكی مۆدێرن و شیاو درووست بكرێ له‌ سه‌ر ڕوبره‌ زه‌ویه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار، به‌ شه‌قامێكی گونجاو ببه‌سرێت به‌ شاره‌وه‌ ، له‌ پڕۆژه‌كه‌دا هاتبوو كه‌ئه‌و گۆڕستانه‌، سیاجی بۆ بكرێت تا هیچ ئاژه‌ڵێك نه‌چێته‌ ناوی، بینایه‌كی ئیداره‌ی گونجاوی هه‌بێت، كه‌ تیایدا تۆماری ناوی مردوانی سه‌رقه‌برانه‌كه‌ی تیابێت، گۆڕستانه‌كه‌ دابه‌ش بكرێت به‌ چه‌ند بلۆكێك، كه‌ له‌ نێوانیاندا ڕێگه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل هه‌بێت ، وه‌ له‌ ناو هه‌ر بلۆكێكدا ڕێگه‌ی هاتوچۆ هه‌بێت، وه‌ ده‌توانرێت عه‌ره‌بانه‌ ئان ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی بۆ گواستانه‌وه‌ی ته‌رم تا دوا مه‌زاری به‌كار بێت، ناشتن به‌ڕیز و به‌سه‌ره‌ بێت، گۆڕه‌كان ژماره‌یان هه‌بێت، تا له‌ تۆماره‌ گشتیه‌كه‌دا زانیاریه‌كان به‌رامبه‌ر ژماره‌كه‌ بنوسرێت. كێلی قه‌بره‌كان هاوشێوه‌ و هه‌ڵبه‌ستن ساكار بێت، زیاتر گرنگی به‌ سه‌وز كردن وداروو دوه‌ن بدرێت، له‌ده‌وری ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كان به‌ڕیز داری هاوشێوه‌ بڕوێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ش سیستمی دابین كردن و دابه‌ش كردنی ئاو هه‌بێت. كۆمه‌ڵێ جێگه‌ی مردوووشتن و ئاماده‌ كردنی مردوو له‌ گۆڕستانه‌‌كه‌دا هه‌بێت به‌تایبه‌ت بۆ كاتی كاره‌سات.

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌نوسراوی ڕه‌سمی نێردرا بۆ شاره‌وانی سلێمانی و وێنه‌ی درا به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی كاروباری ناوخۆ له‌ پارێزگا. هه‌روه‌ها وێنه‌ی درایه‌ به‌ڕێوه‌ به‌رێتی ئه‌وقاف. ئه‌وده‌مه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ سلێمانی بوو، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست شاندێك سه‌ردانی وه‌زیری ئه‌وقافیشمان كرد ، پڕۆژه‌كه‌ لای شاره‌وانی په‌سه‌ند كرا له‌ پارێزگا كۆبونه‌وه‌مان له‌سه‌ر كرد و چه‌ند شوێنێك باسكرا كه‌ پڕۆژه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێ، سه‌رئه‌نجام له‌و شوێنه‌ی ئێستادا گۆڕستانی سلێمانی بنیات نرا.

له‌ئێستادا له‌م هه‌لو مه‌رجه‌ی كه‌ په‌تای كۆرۆنا درووستی كردووه‌، ئێستا ته‌رمه‌كان له‌و گۆڕستانه‌ ده‌نێژرێن، جێگكای ده‌ست خۆشیه‌ كه‌ شاره‌وانی و كارمه‌ندانیان زۆر ماندوو ده‌بن تا گۆڕی شیاو بۆ مردووه‌كان دابین ده‌كه‌ن.

هیوادارم پارێزگاو، شاره‌وانی و ئه‌وقاف، چیتر ده‌رفه‌ت نه‌یه‌ن به‌و ده‌سته‌وو تاقمانه‌ی كه‌ ئێستا كۆنترۆڵ ی سه‌رقه‌برانه‌كانیان كردووه‌. چیتر قه‌بری خه‌ڵك هه‌ڵبده‌نه‌وه‌و مردووی تیا بنێژرێ. و خه‌ڵكیش له‌پێناو ته‌ندرووستی گشتیدا، له‌پێناو چیتر جیاوازی نه‌كردن له‌ قه‌برا واز له‌و شێوازه‌ كۆنه‌ی هه‌ڵبه‌ستن و كێل و قه‌بر بێنن.

به‌تایبه‌ت كه‌ ئێستا ده‌وری قه‌برسانه‌كان كراونه‌ته‌ بازڕێكی قه‌ره‌ باڵغ و ناقۆڵا و ده‌شێ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌، په‌تای كۆرۆنا زۆر بڵاوببێته‌وه‌.

print

 217 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*