سەرەکی » هەمەڕەنگ » فیلمە نوێکەی ئەلیزابیس دیبیکی نمایش ناکرێت

فیلمە نوێکەی ئەلیزابیس دیبیکی نمایش ناکرێت

هەرچەندە بڕیاربوو مانگی 8ی ئەمساڵ فیلمی (TENET) کە نوێترین بەرهەمی دەرهێنەری جیهانی (کریستۆڤەر نولان)ە، لەسەر شاشەی سینەماکان نمایشبکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە هێشتا مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوە، کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمەکە بڕیاریدا تا کاتێکی نادیار نمایشی ئەم فیلمە رابگرێت.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرانی فیلمەکە رایانگەیاندووە کە پێشتریش بۆیە نمایشی فیلمەکەیان دواخستبوو ئامانجمان ئەوە بوو رێژەی سەرکەوتنی فیلمەکەمان بۆ دەربکەوێ، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوەو نەبوونی بینەرو داخستنی هۆڵی سینەماکان ناچاربووین بۆ جاری سێیەم و بۆ کاتێکی نادیار نمایشی فیلمەکە رابگەیەنین.

لەم فیلمەدا ژمارەیەک ئەکتەری دیار رۆڵدەبینن لەوانە: (ئەلیزابیس دیبیکی، مایکل کین، ئارۆن تایلۆر، رۆبەرت پیتەرسۆن)و چەندین ئەکتەری تر.

 587 جار بینراوە