سەرەکی » کەلتوور » سیاسەت و کۆمەڵگە

سیاسەت و کۆمەڵگە

لەدووتووێی 296 لاپەڕەدا کتێبی (سیاسەت و کۆمەڵگە لە باشووری کوردستان) ئامادەکردنی (ئیحسان وەڵزی و موسڵح ئیروانی) چاپ و بڵاوکرایەوە کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

لە پێشەکی ئەم کتێبەدا هاتووە: ئەگەر لە بنەڕەتدا پەیوەندی نێوان سیاسەت و کۆمەڵگە لە دونیای نوێدا پەیوەندی نێوان بەش و گشت بێت، ئەوا لەباشووری کوردستاندا ئەم پەیوەندییە بەحوکمی ئەو دۆخەی لانی کەم لە سەد ساڵی رابردوودا پێیدا تێپەڕیوە، بەجۆرێکی دیکەیە.

کاریگەریی ئەم جۆرێکی دیکەبوونەش هەتا رۆژگاری ئەمڕۆمان بەرچاوو دیارە. رەهەندێکی سەرەکی ئەم پەیوەندییە بەوە دەناسرێتەوە کە زۆربەی کایەکانی کۆمەڵگە بەسیاسیکراون. بۆیە ئەگەر بتوانین پەنا بۆ بەکارهێنانی دەربڕینێکی کلاسیک بەرین، ئەوا دەتوانین بڵێین تارماییەک سەدساڵی رابردووی ئەم کۆمەڵگەیەی تەنیوە.

print

 177 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*