سەرەکی » ئابووری » ئێران بە وەرگرتنی كاڵا قەرزەكانی لەگەڵ عیراق یەكلادەكاتەوە

ئێران بە وەرگرتنی كاڵا قەرزەكانی لەگەڵ عیراق یەكلادەكاتەوە

حەمید حسێنی ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی ئێرانی – عیراقی لەدیدارێكی رۆژنامەوانیدا، دروستكردنی كۆمپانیایەكی لە عیراق راگەیاند، بۆ یەكلاكردنەوەی قەرزەكانی ئێران بە بڕی پێنج ملیار دۆلار، بەڵام بەهۆی سزا سەپێندراوەكانی سەر تاران بەشێوەی پێدانی پارەی كاش نا، بەڵكو لەڕێگەی ئەوەی عیراق كاڵا و شمەكی سەرەكی رەوانەی ئێران بكات.

حەمید حسێنی روونیشیكردەوە، ئەو بڕە پارەیە داواكاری ئێرانە لای بانكی (تی بی ئای) عیراقی و بەپێی رێكەوتنی هەردوو وڵات ئێران لیستی كاڵا و مەوادەكان دەداتە كۆمپانیاكە كە پێویستێتی بۆ ئەوەی ئەو كاڵایانە بكڕێت و دواتر ڕەوانەی ئێران بكرێت.

ئەو لێپرسراوە ئێرانییە جۆری ئەو قەرزانەی وڵاتەكەی لەسەر عیراق ئاشكرانەكرد، بەڵام پێدەچێت ئەو پارە هی ئەو كارەباو غازە بێت كە عیراق لە ئێرانەوە هەناردەی دەكات و بانكەكان ناتوانن ئەو پارەیە رەوانەی ئێران بكەن بەهۆی سزاكانەوە.

print

 153 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*