سەرەکی » هەمەڕەنگ » کۆرۆنا (Mulan)ی راگرت

کۆرۆنا (Mulan)ی راگرت

دوای ئەوەی بەهۆی کۆرۆناوە زۆربەی کۆمپانیاو گرووپە هونەرییەکان بەرهەمهێنان و نمایشی فیلم و کارە هونەرییەکانیان راگرت، کۆمپانیای دیزنی بەهۆی کۆرۆناوەو بەناچاری و بۆ جاری سێیەم بڵاوکردنەوەو نمایشکردنی فیلمی (Mulan)ی راگەیاند بۆ ساڵی داهاتوو.

ئەم بەرهەمەی دیزنی نووسخەیەکی نوێی فیلم کارتۆنێکە کە ساڵی 1998 بەرهەمیهێناوەو بڵاوکراوەتەوەو چیرۆکەکەی باس کچێکی چینی دەکات کە شێوەو جلوبەرگی گۆڕیوەوە بەبێ ئەوەی کەس پێی بزانێت لەبری باوکی لە خزمەتی سەربازیدایە، ئەم کچە ئەم کارە لەبەرئەوە دەکات چونکە باوکی چۆتە تەمەنەوەو ناتوانێت خزمەتی سەربازی بکات.

فیلمەکە ئەکتەری بەناوبانگ (دونی ین) رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت کە پێشتریش لەم فیلمانەدا رۆڵی بینیووە: (Seven Swords – The Lost Bladesman Painted Skin – Ip Man)، هەروەها لەم فیلمەدا نوێیەدا هەریەکە لە (لیو یی فای، جیت لی، جانگ جایسۆن) رۆڵ دەبینن.

print

 153 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*