سەرەکی » هەمەڕەنگ » دوایین ئەکتەری سەدەی زێڕینی هۆلیوود کۆچی دوایی کرد

دوایین ئەکتەری سەدەی زێڕینی هۆلیوود کۆچی دوایی کرد

ئۆلیڤیا دی هاڤیلاند، ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان و ئەکتەری بەناوبانگی فیلمی (Gone with the Wind – لەگەڵ بادا رۆشتوو) لە تەمەنی 104 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

پێگەی هۆلیوود ریپۆرتەر بڵاویکردۆتەوە کە ئۆلیڤیا دی هاڤیلاند، ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان و ئەکتەری بەناوبانگی فیلمی (لەگەڵ بادا رۆشتوو) لە تەمەنی 104 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

پێگەی هۆلیوود ریپۆرتەر ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە ئەم ئەستێرەیەی سینەمای جیهان دوایین ئەکتەری سەدەی زێڕینی هۆلیود بوو ساڵی 1939 بەهۆی بەشداریی لە فیلمی (لەگەڵ بادا رۆشتوو) ناوبانگی پەیدا کردوو، لە ژیانی هونەریدا دوو خەڵاتی ئۆسکاری پێبەخشراوەو بەشداریی زیاتر لە 50 فیلمدا کردووە.

 204 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*