سەرەکی » هەمەڕەنگ » یەک ملیۆن و سێسەد هەزار نوسخەی ئەلبوومە نوێکەی فرۆشراوە

یەک ملیۆن و سێسەد هەزار نوسخەی ئەلبوومە نوێکەی فرۆشراوە

لەچەند رۆژی رابردوودا خانمە گۆرانیبێژی جیهانیی (تایلۆر سوێفت) نوێترین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بەناوی (Folklore) بڵاوکردوەوە کە پێکهاتووە لە 16 تراک.

لەمبارەیەوە پێگەی دەیلی مەیل بڵاویکردۆتەوە کە ئەم ئەلبوومە نوێیەی (تایلۆر سوێفت) جیاوازەو هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ترێلەری ئەلبوومەکە بینەرێکی زۆری هەبوو، هەروەها گوێگران و هەوادارانی ئەم گۆرانیبێژە جیهانییە هەر زوو دەستخۆشییان لێکردوو داوایان لێکرد بەردەوامبێت لەسەرکەوتنەکانی.

هەروەها پێگەی دەیلی مەیل ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە ئەلبوومە نوێکەی (تایلۆر سوێفت) لە ماوەی 24 سەعاتدا یەک ملیۆن و سێسەد هەزار نووسخەی لێفرۆشراوەو چاوەڕواندەکرێت لەرۆژانی داهاتووشدا زۆرترین نووسخە لەو ئەلبوومە نوێیە بفرۆشرێت.

print

 129 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*