سەرەکی » زانست » داهێنانێكی نوێ بۆ ئاشكرا كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا

داهێنانێكی نوێ بۆ ئاشكرا كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا

توێژەرەوەكانی زانكۆی (نۆرس ئیسترن)ی ئەمریكا ئامێرێكی نوێیان داهێناوە كە دەتوانێت لەماوەی چەند چركەیەكدا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەر ڕووبەرەكان و لە ناو هەوای شوێنێكدا ئاشكرا بكات.

توێژەرەوەكانی زانكۆی (نۆرس ئیسترن)ی ویلایەتی ماساچوتسی ئەمریكا ئامێرێكیان داهێناوە كە بریتییە لە ئامێرێكی هەستیاری گازی كیمیایی، دەتوانێت گەردیلە مایكرۆبی و ڤایرۆسییە هەڵواسراوەكانی هەوا ئاشكرا بكات ، لەوانەش (سارسcov-2).

(نیان سەن) مامۆستای ئەندازەی كارەبایی و كۆمپیوتەر و دیزاینەری ئامێرەكەدەڵێت» ئەم ئامێرە نوێیە دەتوانێت لە ڕێگەی ئەو توانایەی هەیەتی بۆ شیكردنەوەی هەناسەدانەوەی كەسانی تر كە هەڵگری ڤایرۆسەكەن یان بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەخۆشن، هەموو ڕێساكانی پێشوو بگۆڕێت».

ئەو دەڵێت» ئامێرەكە هەستەوەری كارۆكیمیایی بەكار دەهێنێت كە لە ماددەیەكی تایبەت پێكهاتووە، چەند كونیلە گیرفانێكی هەیە كە بە هەمان شێوە و قەبارەی ئەو پرۆتینانەن كە ڤایرۆسی كۆڤید -19 یان داپۆشیوە، ئەو ئامێری هەستەوەرانە تەنۆلكەكانی هەوا وەردەگرن و لەكاتی كارلێككردنی ماددەكە لەگەڵ پرۆتینی ڤایرۆسەكەدا چەند ئاماژەیەكی كارەبایی دەنێرێت كە نیشانەیە بۆ بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا».

نیان سەن دەشڵێت»ئەم ئامێرە نوێیە زۆر هەستەوەر و وردەكارە بۆ ئاشكراكردنی ڤایرۆس، زۆر لە ئامێری پشكنینی(PCR)دەچێت كە بۆ ئاشكراكردنی( سارسcov-2)بەكار دەهات، بەڵام ئەمیان خێراترە و بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامیش لە دوورەوە و ڕاستەخۆ كۆنترۆل دەكرێت».

ئێستاش نیان سەن بە هاوكاری(جیریمی لۆپان) مامۆستای كۆلیژی پزیشكیی لە زانكۆی ماساچوتیس لە كۆمەڵگەی پزیشكیی ئەو زانكۆیە ئامێرەكەیان تاقیدەكەنەوە بۆ ئەوەی دواتر مۆڵەتی بە پەلەی(دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا) وەربگرێت تاكو بتوانرێت لە چەند شوێنێكدا بەكار بهێنرێت.

سەرچاوە: ڕویتەرز

print

 353 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*