سەرەکی » وەرزش » مباپی 3 هەفتە دوور دەكەوێتەوە

مباپی 3 هەفتە دوور دەكەوێتەوە

یانەی پاریس سان جێرمان ئەنجامی دواین پشكنینی كیلیان مباپی ئەستێرەی یانەكەی بڵاوكردەوەو رایگەیاند ئەو یاریزانە بەهۆی پێكانەكەیەوە ناتوانێت لە یاری قۆناغی چارەكی كۆتایی بەرامبەر بە ئەتەلانتا یاری بكات.
مباپی لە یاری بەرامبەر بە سانت ئیتیان لە جامی فەرەنسا توشی پێكان هات و سەرەتاش یانەكە رایگەیاند ئەو یاریزانە تەنها پاژنەی سووڕاوەو ئاماژەی بەوەدا دوای 72 سەعات پشكنینی نوێی بۆ دەكەن.
دوای كۆتایی ئەو وادەیەش یانەكە ئەنجامی پشكنینە نوێیەكەی بڵاوكردەوەو رایگەیاند مباپی بەهۆی ئەو پێكانەوە بۆ ماوەی 3 هەفتە دوور دەكەوێتەوە.
پاریس سان جێرمان لە پێگەی خۆی ئاماژەی بەوەداوە مباپی لە پاڵ سووڕانی پاژنەی لە بەستەری دەرەكی پاژنەشی پێكانی هەیە بەهۆی ئەمەش لە یاری قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگ بەرامبەر بە ئەتەلانتا یاری ناكات كە وابڕیارە 12ی ئاب بكرێت.

 201 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*